
وێنەی کەسوکاری کەسانی ئەنفالکراو لە هەرێم
SNN
ساڵانە لە رۆژی جیهانی کەسانی بێسەروشوێنبوودا، ئەو کەسانە بەبیردەهێنرێنەوە کە لە ماوەی دەیان ساڵی ناکۆکی و توندوتیژییە یەک لەدوای یەکەکان لە عێراق بێسەروشوێنبوون و خێزانەکانیان هێشتا بە شوێنیاندا دەگەڕێن.
رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بەبۆنەی ئەم رۆژەوە راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایدەکات، بەراورد بە وڵاتانی جیهان، لە عێراق زۆرترین رێژەی بێسەروشوێن بوونی هەیە کە ژمارەیان سەدان هەزار کەس دەبێت و خێزانەکانیشیان هێشتا بە شوێنیاندا دەگەڕێن و لە دڵەڕاوکێ و چاوەڕوانیدا ماونەتەوە.
دەیان ساڵ لە ناکۆکی و شەڕ و ئاڵۆزی لە عێراق بە هۆکاری بێسەروشوێنبوونی سەدان هەزار کەسی وڵاتەکە دادەنرێت، ئەو کەسانە هەر یەکەیان چیرۆکێک لە پشت ونبوونیانەوە هەیە، رێکخراوی خاچی سووریش دەڵێت: ” ئێمه چهندین جار و بهشێوهیهكی راستهوخۆ كاریگهری جەرگبڕی لهدهستدانی یهكێك له باوانهكان یان منداڵێكمان بینیوه، چۆن ئهو دایكه جەرگسوتاو و بێهیوایانە له ههوڵی نان پەیداکردنن بۆ منداڵهكانیان، ههروهها چۆن ئهو خێزانانه ههرگیز له ههوڵ و گهڕانیان ناوەستن له پێناوی چنگ كهوتنی زانیاریدا”.
لە چوارچێوەی هەوڵە درێژخایەنەکانی بۆ بەدەمەوەچوونی كێشهی ونبوون، رێکخراوی خاچی سوور له عێراق بەردەوامە لە هاوكاریكردنی ئهو خێزانانه لە گەڕانیان بۆ دەستکەوتنی وەڵامێکی ڕوون. دەشڵێت: “پشتگیریمان لە ههوڵی بەرپرسان كردوه بۆ دیاریكردنی چارهنووس و جێوشوێنی ئهو كهسانهی بێسەروشوێنن، كه ئهمهش بە پێشکەشکردنی رێنمایی تهكنیكی بۆ پزیشكانی دادوەری”.
ههروهها كۆمیتهی نێونهتهوهیی خاچی سوور سهرۆكایهتی میکانیزم و رێكاره مرۆییهكان دەکات له نێوان عێراق و ئێران، عێراق و كوێت، کە ئامانجیان دابینكردنی وهڵامە لهسهر ئهو كهسانهی كه له میانی ئەو دوو جەنگەدا ونبوون.
دەشڵێت: “هەوڵدەدەین پەیوەندی لە نێوان دەستگیرکراوان و خێزانەکانیان بهێڵینەوە”.
لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا خاچی سوور دەڵێت، پێویستە کاری زیاتر لەسەرر ئەم کێشە درێژخایەنە بکرێت، هەڵمەتێکیش بۆ رێزلێنان لەو کەسانەی کە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا بێسهروشوێنبوون بەڕێوەدەبات.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









