وێنە: یانەی بابان بە ئامانجی پلەیەک سەرکەوتن بەشداری خولی پلە دووی عێراق دەکات

یانەی بابان
ئەردەڵان محەمەد – SNNsport
یانەی وەرزشی بابان، هەرچەندە ماوەی ساڵێکە دامەزراوە، بەڵام دەیەوێت یەکەم ئەزموونی خۆی بە بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییەکان لە خولی پلە دووی عێراقەوە دەست پێبکات، هەرچەندە بەرپرسانی یانەکە ئەرکەکەیان بەقورس دەزانن، بەڵام هیچ شتێک بە مەحاڵ نازانن.
هیوا لەتیف ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی بابان وتی:” راستە یانەکەمان ماوەی ساڵێکە دامەزراوە و تیپی تۆپی پێکەمان تازەیەو لەسەرەتادایە، بەڵام ئامانجی یەکەممان بەشداریکردنمانە لە خولی پلە دووی عێراق، ئەمڕۆ وەرزش بەگشتی بە دەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت ئێمەش بێبەش نین لە کۆمەڵێک کێشە و قەیرانی دارایی، بەڵام سەرۆکی یانە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی پێداوین، بۆیە دروستکردنی تیپ شتێکی ئاسان نیە، بەڵام بتەوێت بەشداری خول و پاڵەوانێتی بکەیت هیچ شتێک قورس نابێت”.
فەرمان عەلی یاریدەدەری راهێنەری یانەی وەرزشی بابان دەڵێت :” پێکهاتەکەمان لە ئاستێکی زۆر باشدایە و زۆر لێیان رازین، هەر لەبەر ئەوەش کە لە ئێستادا پێویستمان بە هێنانی یاریزانە و لە ئاستێکی بەرزدان وگەشبینین پێیان بەو هیوایەی ئەنجامێکی گەورە بەدەست بێنین، راستە ئەرکەکەمان قورسە، بەڵام بەهۆی ئەم کۆمەڵە یاریزانەوە کە لاون هیوای زۆرمان پێیانە”.
عەلی عەبدولقادر یاریزانی تیپەکەش بەگەشبینییەوە رایگەیاند:” یەکەم ئامانجی ئەمساڵی تیپەکەمان سەرکەوتنە بۆ خولی پلەیەکی عێراق بەهۆى بەردەوامی بوونمان بەمەشقەکانمانەوە، هەروەها باشی دەستەی کارگێڕی و ستافی راهێنەران زۆر گەشبینین، لەبەرئەوە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ خولەکە، چونکە خولی عێراق بەهێزترە لە خولی کوردستان قوەت و ماندووبوونی زۆری دەوێت بەتایبەتی لە ڕووی توانای جەستەییەوە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت یەکێک بین لەو یانانەی سەردەکەوین بۆ خولی پلەیەکی عێراق”.
بەهۆى بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگرتنی سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان،وەرزش لە هەرێمی کوردستان بەتەواوی پەکی کەوت، بەڵام بەهۆى باشبوونی بارودۆخی تەندروستی بەتایبەتی لەشاری سلێمانی یانەکان دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووەتەوە و دەیانەوێت بەشداری کێبڕکێکانی خولی عێراق بکەن.



گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووهم 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووهم 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









