غالب محەمەد: ئەگەر گۆڕان وەڵاممان نەداتەوە دەستلەکاردەکێشینەوە

غالب محەمەد، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: ئەگەر بزووتنەوەى گۆڕان گوێ بە داواکارییەکانمان نەدات دەستلەکاردەکێشینەوە، دەشڵێت: “بابەتى پەیوەندیى کردنى من بەو لیستەى کە گوایە مستەفا کازمى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى داهاتووى عێراق پێکى دەهێنێت دوورە لە راستییەوە”.
رۆژى 20ى ئاب، فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و نیگەرانییان دەربڕى لە ئەداى بزووتنەوەکەیان و نەکشانەوەیان لە حکومەتى هەرێم کە لە بەشێکیدا هاتووە، ” بە زووترین کات گۆڕان لەم بەشدارییە بێکاریگەرەى لە دەسەڵات بکشێتەوە و رووبکاتەوە جەماوەرەکەی، لەگەڵ سەرجەم هێز و کەسایەتییە چاکسازیخوازەکانی دیکەی هەرێم، دژی بێدادی و بەردەوامیی گەندەڵی و سەروەرنەبوونی یاسا فشاری جددی دروستبکەنەوە”.
غالب محەمەد، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە SNNى راگەیاند: ” ئێمە بەیاننامەیەکمان داوەتە بزووتنەوەى گۆڕان، چاوەڕێى ئەوان دەکەین، ئەگەر گوێ بە داواکاریەکانمان نەدەن، دەستلەکاردەکێشينەوە”.
وتیشى: “خۆشبەختانە پاڵپشتییەکان و دەنگی ناڕازی لەناو بزووتنەوەی گۆڕان سات بە سات زیاتر دەبن”.
لەبارەى ئەو دەنگۆیەى کە باس لەوەدەکات “پەیوەندى کردبێت بەو لیستەى کە دەنگۆى ئەوە هەیە کە مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى ئێستاى عێراق پێکیدەهێنێت بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى داهاتووى عێراق”، غالب محەمەد دەڵێت : “ئەوەی باس لە چوونی ئێمە دەکات بۆ لیستەکەى مستەفا کازمى دوورە لە راستییەوە، چەند رۆژێکە گوێمان لەو قسانە دەبێت، بەڵام دوور و نزیک ئاگاداری شتێک لەو جۆرە نینم”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









