حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی رەسمی گەشتی ئاسمانیی لەگەڵ تورکیا راگرت

هێڵی ئاسمانیی عێراق
SNN
حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی رەسمی گەشتی ئاسمانیی لەگەڵ تورکیا راگرت و رایدەگەیەنێت تا رۆژی 1ی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەردەوامدەبێت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە ئاماژەی بەوەداوە گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ تورکیا هەڵپەساردووە تا مانگێکی دیکە.
سەرەتای ئەم مانگە هێڵی ئاسمانی عێراقی رایگەیاند، تورکیا گەشتەکانی تاوەکو 1ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵپەساردوە و بەهۆیەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان هەڵوەشاونەتەوە.
هێڵی ئاسمانی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی تورکیا سەرجەم گەشتەکانی تاوەکو 1ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵپەساردوە بڕیاریانداوە گەشتە دیاریکراوەکان هەڵبوەشێننەوە و داوای لێبوردن لە گەشتیاران دەکەن ئەو بڕیارە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەواندایە.
لە 17ی ئازاری ئەمساڵدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ رێگریکردن لە تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگیران، 23ی مانگی تەمموزی رابردووش گەشتی فڕۆکە مەدەنییەکان دەستیانپێکردەوە.
رۆژی 1ی ئابی ئەمساڵیش وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم رایگەیاند کە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیش دەستیان بە گەشتەکانیان کردۆتەوە.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








