
ئارتۆرۆ ڤیدال
SNN Sport
ئارتۆرۆ ڤیدالی چیللی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە، لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی رێککەوتووە و دەیەوێت لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا بڵاویکردووەتەوە، ڤیدال رێککەوتنی تەواوی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان کردووە، ئەو یاریزانە بۆ 2 ساڵ و بە مووچەیەکی 6 ملیۆن یۆرۆیی پەیوەندی بە یانەکەی کۆنتی دەکات، لە ئێستادا چاوەڕوانی جیابوونەوەی کۆتاییە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە.
ڤیدال رۆژی دووشەممە بەشداری مەشق و راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنەی کرد، ئەو یاریزانە لە لایەن کومانی راهێنەرەوە داوای رۆشتنی لێکراوە و راهێنەرە هۆڵەندیەکە لە وەرزی داهاتوو پشت بە تواناکانی نابەستێت و لە پلانەکانی خۆی دوریخستووەتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە لە لایەن راهێنەرەکەیەوە چەند یاریزانێکی بۆ جێهێشتنی یانەکە ئاگادارکردووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو راکیتچ پەیوەندی بە یانەی سڤییاوە بکات و چەند یاریزانێكی تری دیاری یانەکە لە رۆژانئ داهاتوو ماڵئاوایی دەکەن.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









