تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان دیارینەکراوە

SNN-مەودا مستەفا
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەسپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دیارینەکراوە، هەروەها شێوازی خوێندنەکەش دیارینەکراوە.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: راستە دوێنی کۆبوونەوەیەک لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و خوێندنی باڵا و پەروەردە هەبووە بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی کاتی دەستپێکردنەوەی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن نەدراوە.
وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت ئەو پێشنیارانەی ئێمە کردومانە یەکێکیان هەڵبژێرێت و بڕیاری لەسەر بدات، ئێمەش کۆمەڵێک پێشنیازمان ئامادەکردوە لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدات.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دروستکردنی مەترسی تەندروستیی لەسەر خوێندکاران، دەرگای خوێندنگاکان زووتر لە وادەی خۆی داخرا و هەر بەهۆی مەترسی کۆرۆناوە تاوتوێی کاتی دەستپێکردنەوەی خوێندن و شێوازی خوێندن دەکرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









