بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی چوار دەروازەی سنووری ئێران داوایەک ئاڕاستەی عێراق دەکات

وێنە: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد کە لایەنی ئێرانی رەزامەندی کۆتاییان دەربڕیوە بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی هەریەکە لە مەرزەکانی ( پشتە- تەوێڵە- کێلێ- سەیران بەند) بۆ ئەوەی هاوشێوەی مەرزی باشماخ بکرێنە دەروازەیەکی نێودەوڵەتی، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوایەکی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە.
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: بابەتی بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزەکانی شۆشمێ و پشتە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ئێرانەوە ماوەیەکی زۆرە رەزامەندی لەسەر دراوە، هاوکات ئێران رەزامەندیشی لەسەر بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزەکانی ( سەیران بەند و کێلێ)ش داوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار لەگەڵ ئێمە ئەو بابەتە تاوتوێ کراوە بەڵام ئێمە بە لایەنی ئێرانیمان راگەیاندووە: “ئەو بابەتە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و تەنانەت حکومەتی هەرێم ناتوانێت بڕیاری بە نێودەوڵەتیکردنی دەروازە سنوورییەکان بدات”.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی ئەوەی بابەتی مەرزە نێودەوڵەتییەکان بابەتێکی سیادیە و لە دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندە، بۆیە داوامانلێکردوون کە ئەو بابەتە ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بکەن، بۆیە لایەنی ئێرانیش ئەو بابەتەیان ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە و لە چاوەڕوانی وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدان بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی ئەو چوار مەرزانە کە لەئێستادا فەرمی نین.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزەکانی پشتە و شۆشمێ لە پارێزگای هەڵەبجە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی دەبێت بۆ زیاتر بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری سنوورەکە، بەجۆرێک هەلیکاری زیاتر بۆ هاووڵاتییانی سنورەکە دابیندەکات و هاوکات داهاتی حکومەتی هەرێمیش زیاد دەکات.
دواخستنی پرسی بەنێودەوڵەتیکردنی ئەو چوار دەروازە سنووریەی هەرێم لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا هەرێم و بەغدا گفتوگۆی چڕیان لەبارەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان ئەنجامدا و تا ئێستاش ئەو گفتوگۆیانە بە ئەنجام نەگەیشتووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









