بەرپرسی راگەیاندنی مەرزی باشماخ وەڵامی قایمقامیەتی هەولێر دەداتەوە

مەرزی باشماخ له قهزاى پێنجوێن | فۆتۆ: عهلى حهمه سهعید/ SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە وەڵامیدا بۆ قایمقامی هەولێر ڕەتیدەكاتەوە كە لە مەرزی باشماخەوە بە شێوەی قاچاغ ڕێگە بەهاوردەكردنی بەروبومی كشتوكاڵی بدرێت، دەشڵێت: “لە مەرزەکە هەموو ئەو بڕیارانەی كە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە دەرچوون وەك خۆیان جیبەجێكراون”.
موختار حاجی عەلی، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی راگەیاند: ئێمە سەرجەم لێدوانەكانی ( نەبەز ئیسماعیل) قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەولێر ڕەتدەكەینەوە كە گوایە لە مەرزی باشماخەوە ڕێگە دەدرێت بە هاوردەكردنی بەروبومە كشتوكاڵییەكان كە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە قەدەغەكراون، ئێمە بە درێژایی 120 مەتر سنوورمان لەگەڵ ئێراندا هەیە و بەرپرسین لەو 120 مەترە كە دەروازی ڕۆشتن و هاتن دەكات، بەڵام بە گشتی سنووری پێنجوێن 150 كیلۆمەتر سنووری هەیە لەگەڵ ئێراندا ئێمە بەرپرس نین لەو سنوورە زۆرە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لە سنووری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و حاجی ئۆمەرانیش چەندین مەرزی لاوەكی بوونیان هەیە، ئێمە ئاگاداری ئەو مەرزە لاوەكیانە نین و بەرپرسیش نین لێیان بۆیە ئەگەر لە مەرزە لاوەكییەكانی باشماخەوە بەروبومی قەدەغەكراو هاوردە بكرێت بە دڵنیایەوە لە دەروازە لاوەكییەكانی حاجی ئۆمەرانیشەوە بەهەمان شێوە بەروبوم و كاڵا و شمەكی قەدەغەكراو هاوردە دەكرێن”.
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، جەختی لەوەشكردەوە، ئەو بڕیار و ڕێنماییانەی كە لەبارەی قەدەغەی هاوردەكردنی بەروبومی كشتوكاڵی لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە دەرچوون سەرجەمییان لە یەکی ئابەوە وەك خۆیان خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئامادەشین بۆ هەر لێكۆڵینەوەیەك لەوبارەیەوە، بەڵام زانیاری بێبنەما لەسەر مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕەتدەكەینەوە”.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی مەرزی نیودەوڵەتی باشماخ لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ (نەبەز ئیسماعیل) قایمقامی ناوەندی هەولێر لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە باسی لەوەكردبوو گوایە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە رێگە بە هاوردەكردنی بەروبومی كشتوكاڵی قەدەغەكراو دەدرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









