شۆفێری تانكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی لە مەرزی باشماخ گردبوونەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی داواكردن بۆ گواستنەوەی ئەو سوتەمەنییەی كە شۆفێرە ئێرانییەكان لە مەرزی باشماخەوە هاوردەی دەكەن بۆ سنووری پاریزگای سلێمانی، ئەمشەو بەشێك لە شۆفێرانی تانكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی دەستیان بە خۆپیشاندانكرد و ڕێگای سەرەكی پێنجوێن باشماخیان داخست، قایمقامی پێنجوێنیش دەڵێت لەهەوڵی چارەسەر كردنی گرفتەكەدان.
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە وەكالەت بە SNNی راگەیاند: لە ئێستادا ژمارەیەك لە شۆفێرانی تانكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی خەڵكی سنوورەكە دەستیان بە خۆپیشاندانكردووە داوا دەكەن ئەو سوتەمەنییەی كە لە لایەن شۆفێرانی ئێرانییەوە هاوردە دەكرێت ئەوان بیگوازنەوە بۆ دەرەوەی مەرزی باشماخ و ڕێگە نادەن شۆفێرە ئێرانییەكان ڕاستەوخۆ ئەو سوتەمەنییەی دەیهێنن بیگوازنەوە بۆ شارەكانی هەرێم بەڵكوو داواكارن هەر لە مەرزی باشماخ سوتەمەنییەكەیان لێوەر بگیرێت ئەوان بیگوازنەوە.
ئاماژەیی بەوەشكرد: ئەم كێشەیە ڕاستەخۆ پەیوەندی بە ئیدارەی مەرزی باشماخەوە هەیە و ئەوانیش پەیوەندییان بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە، بەڵام ئێمە وەك ئیدارەی قەزای پێنجوێن هەرچیمان پێبكرێت لەبەرژەوەندی گشتی ئەنجامی دەدەین، بۆیە لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتی ئەو شۆفێرانەداین هاوكات لایەنە پەیوەندیدارەكانیش گەیشتونەتە لای شۆفێرانی تانكەرەكان بۆ ئەوەی لێكتێگەیشتن دروست ببێت و ڕێگای هاتووچۆی هاووڵاتییان گرفتی بۆ دروست نەبێت.
قایمقامی قەزای پێنجوێن بە وەكالەت ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا شێوازی هاوردەكردنی سوتەمەنی بەجۆرێك بووە كە شۆفێرانی ئێرانی تەنها تا ناو مەرزی باشماخ بۆیان هەبوو سوتەمەنی هاوردە بكەن دواتر لە ڕێگەی شۆفێرانی خۆمانەوە سوتەمەنییەكە دەگوازرایەوە بۆ شارەكانی دیكەی هەرێم، بەڵام ئێستا ئەو شێوازە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە شۆفێرانی ئێرانی دەتوانن ڕاستەوخۆ بارەكانیان بگوازنەوە بۆ شارەكانی هەرێم ئەمەش شۆفێرانی هەرێمی كوردستانی نیگەران كردووە و زیانی بەوان گەیاندووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









