
وێنەی چوار تۆمەتبارەکە
SNN
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت “بازرگانێک و سێ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریان لە چەمچەماڵ و بازیان دەستگیرکردووە”.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێت: “لەپێناو سەقامگیری کۆمەڵگا و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییاندا، پاش کۆکردنەوە و بەدەستهێنانی زانیاری، هێزەکانیان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (4) کەسیان دەستگیرکردووە” .
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، تۆمەتبارەکان یەکێکیان دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵە و (3) کەسەکەی دیکەش دانیشتووی ناحیەی بازیانن .
لە کاتی لێکۆڵینەوە و ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆیان، بەپێی شاهیدەکان، دەرکەوتووە یەکێکیان بازرگانە و سیانەکەی تریش بەکارهێنەرن .
لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (14) هۆشبەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە .
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









