پێشنیازەیاساى ماف و ئەرکى نەخۆش چیيە، کە ئەمڕۆ پەرلەمان گفتوگۆى لەبارەوە دەکات؟

دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان
SNN – مەودا مستەفا
ئەندامێکى لیژنەی تەندروستیی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: پێشنیازەیاسای “ماف و ئەرکی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان” هەمووی گرنگە، چونکە لە هەرێمی کوردستان بۆشاییەکی یاسایی هەیە لە مافی نەخۆش.
گەلاوێژ عوبێد، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان بەSNNی راگەیاند: “پێشنیازەیاساى ماف و ئەرکی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان هەمووی گرنگە، چونکە لە هەرێمی کوردستان بۆشاییەکی یاسای هەیە لە مافی نەخۆش، وەکو لیژنەکەمان پێشنیازی ئەو یاسایەمان کرد و دوای ئەوەی پێشووتر خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت”.
وتیشى: “پێشنیازەیاساکە چەند ئامانجێکی لەخۆگرتووە، ئەویش زیاتر خزمەتکردنی تەندروستيی گشتی هاووڵاتییان لەڕێگای وەرگرتنی مافەکانیان و ئەرکەکانیان، هەروەها پاراستنی شکۆی نەخۆش و تایبەتمەندی و نهێنیەکانی و پتەوکردنی متمانەی نێوان نەخۆش و پزیشکان”.
ئەندامەکەى لیژنەی تەندروستیی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “یەکێکی تر لە ئامانجەکان یاساکە کەمکردنەوەی رێژەی مردن و پەککەوتەیی، دابینکردنی باشترین شوێنی مانەوە بۆ نەخۆش، ئەگەر پێویستی کرد زانیاریەکانیشی پارێزراو بێت و نابێت بەبێ رەزامەندی نەخۆش بدرێت بەهیچ کەسێک”.
گەلاوێژ عوبێد ئەوەشى خستەڕوو: “لەهەمانکاتدا نەخۆش چەند ئەرکێکی لەسەرە لەوانەش کاتێک سەردانی دامەزاروە تەندروستییەکان دەکات پابەندی یاساکانی ئەو دامەزراوەیە و پاراستنی کەلوپەلەکانی بێت، لەگەڵ کۆمەڵێک ئەرکی تر کە لەیاساکدا دیاری کراوە”.
هەر لەوبارەیەوە لوقمان وەردی، ئەندامی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پێشنیازەیاسایە گرنگە بەتایبەت بۆ ئەم کاتە کە پەتاى کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









