حکومەتى هەرێم بڕیارى لەبارەى دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندنەوەدا

لۆگۆی حکومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد کە تایبەت بوو بە تاووتوێ کردنی بژاردەکانی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن 2020-2021 لە ناوەند و دامەزراوەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان .
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، هەر یەک لە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە و عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ( لە جیاتی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) ڕاپۆرتێکی بەرفراوانیان دەربارەی چۆنێتی و ئەگەر و بژاردەکانی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن خستەڕوو بە لەبەرچاوگرتنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕینماییە تەندروستییەکان.
دواتر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان ئامارەکانی پەتای کۆرۆنا( کۆڤید 19) و پێشھات وئەگەرەکان خستەڕوو .
دوای تاوتووێ کردنی هەموو ئەگەرەکان و بە هۆی بەردەوامیی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و لە پێناوی بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن وفێرکردن و پاراستنی بەرژەوەندی قوتابیان وخوێندکارانی ھەرێمی کوردستان و لەسەر پێشنیاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وەرزی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 بە شێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست پێ بکات ( جگە لە قۆناغی دوازدەی ئامادەیی) و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیشی ڕاسپارد لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیان ڕێنمایی و ئامادەکاریی پێویست بکەن بۆ ڕاگەیاندنی رۆژژمێری وەرزی یەکەمی خوێندن لە گشت ناوەندەکانی خوێندن و دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بە شێوەی ئەلیکترۆنی. ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای دووپاتکردنەوەی گرنگیی پابەندبوونی ھاووڵاتیان بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا کە بەداخەوە لە تەشەنەکردندایە، وەزارەتی تەندروستیشی ڕاسپارد کە ڕێنماییە تەندروستییەکانیان لەمبارەیەوە ڕێکبخەنەوە و بە ھامەھەنگیی لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەردەوام بن لە ھەڵمەتەکانی ھۆشیارکردنەوەی خۆپارێزیی و وەزارەتی دارایی وئابووری و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیش، ڕاسپێردران کار بکەن بۆ دابینکردنی پێداویستی دارایی بۆ ئەم پرۆسەیە بە ھەماھەنگی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









