
ئیڤان راکیتچ
SNN Sport
ئەمڕۆ ئیڤان راکیتچی کرواتی و یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، پاش پەیوەندیکردنی بە یانەی سڤییای ئیسپانییەوە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە یانەی بەرشەلۆنە بۆ سازکراو یانەکە رێزی لەو یاریزانە ناو ماڵئاوایی لێکرد.
لە لێدوانێکیدا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ماڵئاواییکردنی لە یانەکەی راکیتچ وتی:” سوپاسی هەموو ئەو راهێنەرانە دەکەم کە مەشقیان پێداوم،نامەوێت من بڵێم کاتێکی خراپمان هەبووە لە یانەکە، چونکە کاتێكی خۆشمان هەبووە و زۆر بە سەختی کارمان کردووە، من زۆر سوپاسگوزارم”.
دواتر وتی:” چەندین ساتی خۆشم لە بەرشەلۆنە بەسەر بردووە، بەڵام ئەگەر یەکێکیان هەڵبژێرم، یاری کۆتایی بەرلین هەڵدەبژێرم لە ساڵی 2015 کاتێک خۆلی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپامان بە دەستهێنا، بەڵام هەست بە دڵتەنگی دەکەم کە لە یاری بایرن میونخ بەشداریم نەکردووە، چونکە دەمویست کۆتا یاری خۆم بکەم و ماڵئاوایی بکەم،من سوپاسی سەرۆکی یانەکەو ئیدارە دەکەم، بۆ ئەو خزمەتگوزاریانەی کە بە منیان داوە،هەموو یاریزانێک ئازادە چی بڕیارێک دەدات، من ئەم ساتەی ئێستا بە گونجاو دەزانم کە یانەکە جێبهێڵم،ناشزانم میسی و یاریزانەکانی تر چی بڕیارێک دەدەن”.
لە کۆتایدا وتی:” یانەی بەرشەلۆنە هەر یانەی بەرشەلۆنەیە، گەورەترین یانەی جیهانە، هەموو یاریزانێک خەون بە یاریکردن بۆ ئەو یانەیە دەبینێت،بەرشەلۆنە وەکو ماڵی من دەمێنێتەوە،گۆڵیش لەو یانەیە بکەم ئاهەنگ ناگێڕم”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









