پشكنینی كۆرۆنای نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە له فڕۆكهخانهكانى ههرێم ئیشى پێ ناكرێت

ئهنجامدانى پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا | فۆتۆ: عهلى حهمهسهعید / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ژمارەیەك گەشتیار كە پشكنینی كۆرۆنای نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە دەبەنە فڕۆكەخانە نێودهوڵهتییهكانى سلێمانی و هەولێر لێیان وەرناگیرێت و پێیان دهوترێت: دەبێت دووبارە هەمان پشكنین لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی یان هەولێر ئەنجامبدەنەوە، بهڕێوهبهرى تاقیگهكانى ههڵهبجهش روونكردنهوه دهدات.
دەشتی عەزیز، بەڕێوەبەری تاقیگەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “دروستبوونی گرفت لە وەرنەگرتنی ئەو پشكنینانەی كۆرۆنا كە لە تاقیگەكانی ئێمە بۆ گەشتیاران ئەنجامدراون بە مەبەستی گەشتكردنییان، پەیوەندی بە خودی فڕۆكەخانەكانەوە نییە، بەڵكو بەشێك لە هێڵە فڕۆكەوانييهكان كار بەو پشكنینانە ناكەن بەتایبت هێڵی فڕۆكەوانی ( قەتەر)، چونكه دوێنێ یەك دوو حاڵەتی لەو شێوەیەمان هەبووە”.
وتیشى: “لە ئێستادا لەگەڵ ئیدارەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت، چونكە ئێمە نووسراوی فەرمی حكومەتمان بەدەست گەیشتووە كە دەبێت پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئەو كەسانە بكەین كە بە نیازی ئەنجامدانی گەشتن لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمەوە بۆ هەر مەبەستێك ببێت، بۆیە پێدەچێت ئەمڕۆ بتوانین كۆتایی بەو گرفتە بهێنین”.
وتەكانی بەڕێوەبەری تاقیگەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی بڕیاریاندا كە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن بۆ ئەو كەسانەی كە گەشتدەكەن بۆ دەرەوەی هەرێم و عێراق یان بە ئارەزوومەندانە دەیانەوێت ئەو پشكنینە بۆ خۆیان بكەن ئەوا بڕی 60 هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت، وەكو مەرجیش بۆ هەموو گەشتیارێك دانراوە كە دەبێت ئەو پارەیە بدات، بەڵام لە ئێستادا ئەو گەشتیارانەی كە پشكنینی نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە دەبەنە فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێر لێیان وەرناگیرێت و دەبێت دووبارە هەمان پشكنین لە نەخۆشخانەی ئەو شارانە ئەنجام بدەنەوە ئەمەش گرفتی بەسەر چوونی تكتەكانی بۆ دروستكردوون و رووبەڕووی زیانێكی زۆری كردوونەتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









