میسی ساڵێکی تر دەمێنێتەوە

0
1362
میسی

SNN Sport

چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی دووپاتی دەکەنەوە، میسی بۆ ساڵێکی تر لە بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت، ئەمەش پاش کۆبوونەوەی باوکی ئەو یاریزانە لەگەڵ بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە.

کەناڵی کواترۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،میسی بڕیاریداوە ساڵێکی تر لە یانەکەی بەردەوام بێت، دواتر ئەو یاریزانە لە کۆتایی وەرزدا کە گرێبەستەکەی تەواو دەبێت،رێزێکی زۆری لێدەگیرێت  کە شایەنی دەستکەوتەکانی ئەو یاریزانە بێت و ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە دەکات.

ئەم سەرچاوە دەڵێت:” هەرچەندە ئەگەری شتی چاوەڕوان نەکراو هەیە لە ساتەکانی کۆتاییدا، بەڵام ئەرجەنتینیەکە بە لای کەمەوە بۆ وەرزێکی تر لە یانەکەی بەردەوام دەبێت، هەروەها کاتژمێرەکانی داهاتووش یەکلاکەرەوە دەبن بۆ داهاتووی ئەم یاریزانە”.

شەوی رابردوو کۆبوونەوەی نێوان خۆرخێ میسی باوکی میسی و بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە ئەنجامدراو تێیدا باوکی میسی داوای دەستبەرداربوون لە میسی کردبوو، بەڵام ئەو سەرۆکە بە هەموو شێوەیەک رەتیکردەوە.

میسی لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی دێت، لە ئێستادا نرخی 700 ملیۆن یۆرۆ هەڵوەشانەوەی لەسەرە، بەرشەلۆنە رێگە نادات تا تەواوبوونی گرێبەستەکەی یانەکە جێبهێڵێت، ئەو  یانەیە دەیەوێت گرێبەستیشی نوێ بکاتەوە.

هەروەها یانەی مانچستەرسیتیش ئامادە نیە بچێتە دادگاوە لەگەڵ میسی دژی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ئەو یانەیە بڕیاریداوە کاتێک میسی بگوازێتەوە، ئەو یاریزانە ئازاد بێت و یانەکەی بە یاسایی رێگەی رۆشتنی بدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this