دۆخى ته‌ندروستى زاخۆ خراپه: شۆفێرى بارهه‌ڵگرێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیانى له‌ده‌ستداوه

پردى ده‌لال له زاخۆ | فۆتۆ: Bahzad Sedari / Flickr
SNN
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: دۆخى ته‌ندروستى زاخۆ زۆر خراپه و ئامێر و پێداویستى پزیشكى پێویستى نییه، ئه‌ندامێكى تر‌ى په‌رله‌مانى كوردستانیش ده‌ڵێت: له چه‌ند رۆژى رابردوودا شۆفێرى یه‌كێك له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى كه هاتوونه‌ته ناو هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى كۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ستداوه له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستیپێكرد، له‌میانى ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى زه‌رد وتى: “دۆخى زاخۆ زۆر خراپه له‌ڕووى ته‌ندروستى و بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه، ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌وترێت رۆژانه 50 كه‌س تووشده‌بێت راست نین، چونكه رۆژانه 500 كه‌س له زاخۆ تووشده‌بن، پێداویستییه پزیشكییه‌كانیش زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت ئۆكسجین و ده‌رمان”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان باسى له بابه‌تى هاتنى بارهه‌ڵگره‌كانى وڵاتى توركیا و په‌یوه‌ندى به بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كرد و وتیشى: “رۆژانه ده‌یان بارهه‌ڵگر دێنه ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، شۆفێر هه‌یه پێنج رۆژ له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستاندا بووه، دواى ئه‌وه پێیان وتووه: تووشى كۆرۆنا بوویت، خه‌ڵكێكى زۆرى تووشكردووه”.
به وته‌ى هێڤیدار ئه‌حمه‌د: “پشكنینى ئه‌و شۆفێرانه‌ى كه له ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه دێنه ناو خاكى هه‌رێم زۆر به‌شێوه‌یه‌كى ناڕێكوپێك و خراپ ده‌كرێت ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكارى هه‌ڵكشانى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه حیكمه‌ت محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراكسیۆنى زه‌رد وتى: “دۆخى زاخۆ هێنده خراپه له چه‌ند رۆژى رابردوودا شۆفێرێك به كۆرۆنا له‌ناو بارههڵگرهكهیدا مردووه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ى ئه‌و بارهه‌ڵگرانه بدۆزرێته‌وه، تاوه‌كو دۆخى كۆرۆناش له‌ناو زاخۆ كۆنترۆڵ بكرێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









