بەشێک لە فڕۆکە (سۆخۆی)یەکانی عێراق کۆن بوون و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە

سۆخۆی عێراقی (su-25)
SNN
مەهدی تەقی ئەندامی لیژنەی ئەمنی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: کە کۆمەڵێک فڕۆکەی هێزی ئاسمانی عێراق لە جۆری (سۆخۆی) وەستاون لە ئەرک و فڕین و پێویستیان بە دووبارە چاکردن و نۆژەنکردنەوە هەیە.
ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژەی بەوەشکرد، کە داوایان لە مستەفا کازمی سەرۆکی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە زیاتر هاوکاری هێزی ئاسمانی عێراقبێت چونکە چەندین فڕۆکەی ڕووسی کۆن هەیە کە دووبارە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە یاخود بە تەواوی لە ئەرک بخرێن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەوەی کە کۆمەڵێک فڕۆکەی عێراق 3 بۆ 4 ساڵ دەبێت لەکارکەوتوون و نۆژەن نەکراونەتەوە مەهدی تەقی دەڵێت: بەڵێ راستە کۆمەڵیک فڕۆکەی سۆخۆی رووسی هەیە کە ماوەی 3 ساڵ زیاترە لەکارکەوتوون و نۆژەن نەکراونەتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژەی ئەمنی عێراقی وتیشی” پێویستە عێراق کرانەوەی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهاندا هەبێت و لە ڕێگەیەوە بتوانێت هێزی ئاسمانی خۆی بەهێز بکات و شەری داعشی پێبکات و چیتر مۆدێلی ئەو فڕۆکە کۆنە رووسیانە نەماوە کە ئیستا لە عێراقدا بوونی هەیەو بەشێکی زۆری هی رژێمی پێشووی بەعس بووە و بەکاری هێناوە، پێویستە لیژنە عێراقییەکان لەگەڵ کۆمپانیا سەربازییەکانی ئەمریکا رێکبکەون تا فڕۆکەی پێشکەوتوو بهێنرێتە وڵاتی عێراقەوە”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









