یهكێتى بڕى 70 ملیۆن دینار بهسهر پزیشك و كارمهندانى تهندروستیى ڕاپهڕیندا دابهشدهكات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی راپەڕین
SNN – محەمەد مستەفا
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەڕێگەی سێ ئۆرگانی جیاوازەوە بە بڕی 70 ملیۆن دینار و بڕێکی زۆر پێداویستی خۆپارێزی، هاوکاری سەنتەرەکانی کۆرۆنا دەکات لە ڕاپەڕین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕینیش دهڵێت: “پارهكه دابهشكراوه بهسهر پزیشك و كارمهنداندا”.
تەها محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین بە SNNی راگەیاند: “لە ماوەی 12 روژی رابردوودا بەهۆی نەبوونی کیتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشکنینی ڤایرۆسەکە لە ڕاپەڕین وەستابوو، هاوکات پێداویستی خۆپارێزیش لە سەنتەرەکانی کۆرۆنای ڕانیە و قەڵادزێ وەک پێویست نەبوو”.
وتیشی: “لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە سێ رێگای جیاوازەوە و بڕی 70 ملیۆن دینار و بڕێکی زۆری پێداویستی خۆپارێزی گەیاندووهتە تەندروستی ڕاپەڕین، هاوکات کۆگای سەرەکی دەرمانی هەرێم ژمارەیەک کیتی پشکنینی کۆرۆنای بۆ تەندروستیی ڕاپەڕین دابینکردووە”.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: “ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ تەندروستیی راپەڕین دابینکراوە ئەوان وەک هاوکاری و پاداشت بەسەر پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و کارمەندانی خۆبەخشی سەنتەرەکانی کۆڕۆنای ڕانیە و قەڵادزێ دابەشیدەکەن”.
تەها محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “لە ئێستادا پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان دەستیپێکردۆتەوە، دوێنێ چوارشەممە نزیکەی 300 پشکنینی ڤایرۆسەکە ئەنجام دراوە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









