“فراكسیۆنی سەوز كاری لە پێشینەی هێنانی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021 دەبێت بۆ ناو پهرلهمان”

كاروان گهزنهى، ئهندامى فراكسیۆنى سهوز له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN – مەودا مستەفا
ئەندامێكى فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیهنێت: سەرباری ئەوەی لە خولەكانی رابردوودا ئێمە كۆمەڵێك پرۆژە یاسامان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە ئێستا هەوڵەكانمان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی ئەمساڵ پرۆژەیاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بهێنينە ناو پەرلەمانی كوردستان.
كاروان گەزنەیی، ئەندامی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “سەرباری ئەوەی لە خولەكانی دیكەی رابردوودا ئێمە كۆمەڵێك پرۆژە یاسامان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، بهڵام ئێستا هەوڵەكانمان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی ئەمساڵ پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بهێنینە ناو پەرلەمانی كوردستان بە ئامانجی شەفافیەت و ئاشكراكردنی زیاتری داهاتی نەوت، هەروەها ئەو رێككەوتنەی كە لە نێوان هەرێم و بەغدا دەكرێت لەسەر پرۆژە بودجەی ساڵی داهاتوو”.
وتیشی: “هەوڵدەدهین چارەسەری ئەو كێشەیه بكەین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نایاسایی بڕیاریداوە مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی 21٪ ببڕێت، هەموو ئەمانە و چەند پرسێكى تریش لەم خولە و وەرزی نوێى پەرلەمانی كوردستان ئەركی سەرەكیی فراكسیۆنی سەوز دەبێت، هەماهەنگی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی تریش دەكەین بۆ ئەوهیی بتوانین زیاتر خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەین”.
لە ساڵی 2013وە تاوەكو ئێستا پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان نەهاتۆتە پەرلەمانی كوردستان، بە بۆچوونی پەرلەمانتارانیش، “تا ڕادەیەك ناڕوونی لە داهات و خەرجییەكانی حكومەتدا هەیە، بۆیە كار بۆ هێنانی بودجەی ساڵی 2021 هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ پەرلەمانی كوردستان”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









