
SNN
کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ئەفسەرێکی ئەمریکی بە پلەی رەقیب، کە لە ئۆپراسیۆنێکی دەگمەندا، 75 دیلی لە ژێر دەستی داعش لە پارێزگای کەرکوک رزگارکردووە.
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو: “تۆماس پاین رابەرایەتی هێزێکی ئەمریکی کردووە کە شەوی 22ی تشرینی یەکەمی 2015، لە ئۆپراسیۆنێکی دەگمەندا لە دوو باڵەخانەدا 75 دیلی رزگارکردووە کە لەلایەن داعشەوە دەستبەسەربوون، ئەو کارەشی پڕ مەترسی بووە و لە دەستڕێکی گولەی چەکدارانی داعش رزگاری بووە، لەکاتێکدا یەکێک لە باڵەخانەکان نیوەی ئاگری گرتووە”.
کۆشکی سپی لە درێژەی ئەو بەسەرهاتەدا رایگەیاندووە: “بەهۆی هێرشەکەی داعشەوە یەکێک لە باڵەخانەکان هەرەسیهێناوە بەڵام پاین سووەبووە لەسەر ئەرکەکەی و تا ئازادکردنی دوا دیل لە جێگەکە ماوەتەوە و ژیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە لە یادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا لەلایەن ترەمپەوەخەڵاتی رێزلێنان بدرێتە ئەو ئەفسەرەی سوپای ئەمریکا، کە ئەوە بەهاترین خەڵاتی سەربازی لە نێو سوپادا.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









