هەفتەی داهاتوو یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی كۆدەبنەوە

لۆگۆى یهكێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی دواین پێشهاتەکانی ناوچەكە و هاوكات زیاتر ئاسییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان، وابڕیارە هەفتەی داهاتوو هەریەكە لە یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی كۆببنەوە، كۆبوونەوەكەش لە هەولێر ئەنجام دەدرێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN، چەند رۆژێكە هەریەكە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی هەردولا، بەڵام بەهۆی سەردانەكەی ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بۆ عێراق و سەردانیكردنی ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای پارتی و یەكێتی بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا، ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە دواكەوت.
مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامداوە و پێدەچێت لەم چەند رۆژەدا جارێكی دیكەش كۆببنەوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی ئەگەرەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و خۆئامادەكردنی كورد بۆ ئەو هەڵبژاردنە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە هەفتەی داهاتوودا مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، ئەگەریش هەیە لە بینای مەكتەبی سیاسی یەكێتی بێت لە شاری هەولێر، بەڵام ئەمە هێشتا یەكلا نەبووەتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









