ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان بڵاودەکرێتەوە

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیای بڵاوکردەوە و رایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و هەرێم تاوتوێ کراوە.
لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا بڵاوکراوەتەوە: “هەردولا لە کۆبوونهوهكهدا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا، به‌تايبه‌تى فراوانكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى و هاوبه‌شيى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى توركى له كه‌رته جياوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “هەردوولا پوختهيهكيان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى خسته ڕوو، له‌مباره‌يه‌شه‌وه سه‌رۆكى توركيا دووپاتىكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره يارمهتيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن”.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا ئەوەش ئاشکراکراوە، “له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆکانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و دوايين هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كرا، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش خرانه به‌ر باس”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەسەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، مەولود چاوشئۆغلو لەوبارەیەوە لە تویتێکدا نوسیبووی: “گفتوگۆ لەبارەی هەوڵە هاوبەشەکانمان لە شەڕی دژ بە پەکەکە دەکەین”، دواتریش چاوی بە سەرۆککۆماری تورکیا کەوت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









