بێگەرد تاڵەبانی: پێشتر چەندین جار هۆشداریمان لەبارەی سوتانی دارستانی گۆیژە دابوو

شاخى گۆیژه له شارى سلێمانى پاش سووتانى بهشێكى | فۆتۆ: SNN
SNN
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند: “پێشتر چەندین جار هۆشداریمان لەبارەی سوتانی دارستانی گۆیژە دابوو بەڵام بەداخەوە بەم دۆخە گەیشتین”.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لەسەر سوتانی دار و پوش و باوەنی گۆیژە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “زۆر بەداخەوە بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەشێکی دارستانی گۆیژە سوتا، دارستانی گۆیژە سێ هەزار دۆنمە و دارستانێکی گرنگی شاری سلێمانییە، لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکە بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوەن و بەڕێوەبەری دارستان و پاوەنی سلێمانی و فەرمانبەرانمان بە هاوکاری لایەنە پەیوەندارەکان لەگەڵ بەدواداچوون لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دابوون”.
وتیشی: “چەندین جار رێککاری پێویستمان باسکردووە و داوامان کردبوو کە هەوڵی جدی بدرێت بۆ پاراستنی، بەڵام بەداخەوە بەم دۆخە گەیشت”.
بێگەرد تاڵەبانی وتوشیەتی، “ڕەنجی چەندین ساڵی فەرمانبەرانمان بە چەند کاتژمێرێک و لە کەمتەرخەمی کەسانێک کە هەست بەبەرپرسیارەتی ناکەن بەم دۆخەی گەیاند، سوتانی ئەم دارستانە زۆر نیگەرانی کردم”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لە چیای گۆیژە لە سلێمانی كەوتەوە، بەهۆی بەهێزی با ئاگرەكە تەشەنەی سەند و مەترسی بۆ سەر كۆمەڵگایەكی نیشتەجێبوون دروستكرد.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









