
دابهشكردنى نهوتى سپى بهسهر هاووڵاتییاندا له پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایدهگهیهنیت: بە مەبەستی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ شار و شارۆچكەكانی هەرێم، پارێزگارەكانی هەرێم كۆبوونەوەی تایبەتيان بەو پرسه ئەنجامداوە و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رێككەوتوون كە شاندێكی وەزارەتەكانی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن بۆ دابینكردنی بڕی پێویستی نەوت.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لەبەر ئەوەی لە ئێستادا كۆگاكانی سووتەمەنی هەرێم هیچ بڕە نەوتێكیان تێدا نییە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیياندا، پارێزگارەكانی هەرێم كۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسەمان ئەنجامداوه، رێككەوتین كە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق هەماهەنگی بكەین بۆ دابینكردنی بەشە نەوتی سپی بۆ شار و شارۆچكهكانى هەرێم و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا”.
وتیشى: “لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێك كە نوێنەری هەموو پارێزگاكانی هەرێمی تێدایە سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەكەن، نوێنەری هەر پارێزگایەك بە جیا داوای بڕە نەوتی سپی بۆ سنووری پارێزگاكەی دەكات، ئێمەش لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە پێویستمان بە بڕی نزیكەی شەش ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپییە بەكۆی گشتی 29 هەزار بەرمیل نەوت بۆ دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا”.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو شاندەی هەرێم كە دەڕۆنە بەغدا ئەوە یەكلا دەكەنەوە كە ئەو نەوتەی بەسەر هاووڵاتییاندا دابهشدهكرێت بە پارە دەبێت یاخود بێ بەرامبەرە؟ بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا تەنیا وەزارەتی نەوتی عێراق دەتوانێت نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێم دابینبكات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









