فڕۆکە ئێف 16ەکانی عێراق فڕینێکیان بە ئاسماندا ئەنجامدا

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق
SNN
دوای ئەوەی بڵاو کرایەوە کە توانای فڕینیان نەماوە و ستافی چاککردنەوە کەمتەرخەمن لە هێشتنەوەیان بە سەلامەتی، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق یەکەم فڕینیان لە ئاسماندا ئەنجامدا.
مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت: “ئەوەی لەبارەی وەستان و پەککەوتنی فڕۆکەکانەوە دەوترا راست نەبوو، ئەوەی کە دوێنێش یەکەم فڕینیان دوای جێهێشتنی ئەمریکییەکان ئەنجامدا، بەڵگەی ئەوەیە ستافی تەکنیکی عێراقی توانای بەڕێوەبردنی ئەو مەلەفەی هەیە”.
حسێن عەلاوی دەشڵێت: “ئامادەبوونی 25 فڕۆکەی ئێف 16 نیشانەی ئەوەیە عێراقییەکان پێویستیان بە دەستی بیانی نییە هاوکارییان بکات”.
سەرەتای مانگی ئابی رابردوو پێگەی Iraq oil report بڵاویکردەوە لە فڕۆکەخانەی بەلەد چەندین فڕۆکەی ئێف-16 راگیراون، بەڵام بەهۆی گەندەڵییەوە ناتوانن بفڕن و شەڕی داعش بکەن.
دواتر فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند “ئەو فڕۆکانە لە ئێستادا بەردەوامن لەفڕین و شەڕی داعش دەکەن”.
تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکە بە ئاژانسی هەواڵی رەسمیی عێراقی وت “کارمەندە تەکنیکییەکان بەردەوامن لە چاودێریکردنی ئەو فڕۆکانە و فڕینیان بەردەوامە بۆ لێدانی داعش”.
وتیشی: “توانای خۆماڵی و ئەندازەی سەربازی عێراق لەو ئاستەدایە کە بتوانێت فڕۆکە ئێف-16ەکانی وڵات بەباشیی خزمەت بکات و کێشەی تریان نییە”.
دوو ئەفسەری عێراقی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت، پێشتر بەو سایتەیان وتبوو “گەندەڵیی کێشەی خستووەتە نێوان هێزی ئاسمانی عێراقی و خزمەتگوزاری جیهانی سالی پۆرت کە خزمەتگوزاری دابینکردنی خۆراک، جێگەی خەوتن، ئاسایش و سووتەمەنی بۆ بنکەی ئاسمانی بەلەد دابیندەکات”.
ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە دوای تیمی ئەندازیارانی کۆمپانیای لۆکهید مارتن کە سێرڤسی فڕۆکەکانی لەئەستۆدا بووە، عێراق توانای چاککردنەوەی فڕۆکەکانی نەماوە.
ئەو ئەندازیار و کارمەندانەی کۆمپانیاکانی لۆکهید مارتن و سالی پۆرت لە 12ی مانگی کانونی دووەمەوە 90٪یان بنکەکەیان بەرەو هەرێمی کوردستان چۆڵکردووە و لەوێ نەماون.
ساڵی 2016 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قەرزێكی بەبڕی 2.7 ملیار دۆلار بۆ کڕینی چەک دایە عێراق و لەئێستادا حکومەتی بەغدا خاوەنی 36 فڕۆکەی جۆری ئێف-16یە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









