تەندروستی زاخۆ: دۆخی ناوچەکەمان هێندە مەترسیدار نیە کە پەرلەمانتاران باسی لێوەدەکەن

نەخۆشخانەی کۆرۆنا
SNN-مەودا مستەفا
وتەبێژی تەندروستی زاخۆ رایگەیاند: “دۆخی تەندروستی زاخۆ لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و هێندە مەترسیدار نییە کە پەرلەمانتارێک باسی لێوەدەکرد” وتیشی: کەموکورتییەکانمان چارەسەربوون.
هۆگر عەلی ، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە SNN راگەیاند: لە ئێستادا دۆخی تەندروستی زاخۆ لەژێر کۆنترۆڵی تەندروستیدایە، بەداخەوە هەندێک پەرلەمانتاران دۆخەکەیان شێواند، ئەگەرنا دۆخەکە بەراستی وا مەترسیدار نەبوو، پێشتر چەند کەموکورتییەکمان هەبوو بەڵام دواتر چارەسەرکرا”.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەی دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام رۆژانە بە رێژەیەکی بەرچاو هاووڵاتییان تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن، دواین ئاماری تووشبووان نزیکەی 500 کەسە، بەشێکیان لەژێر چاودێری چڕدان و بەشێکیشیان تەندوستییان باشترە.
پێشتر هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا رایگەیاند: “فریای زاخۆ بکەون و دەرمان و ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکانى زاخۆ نەماوە و تەندروستیی تووشبووانی کۆرۆنا زاخۆ خراپە. داواشی لە حکومەت کرد پارە بۆ تەندروستیی زاخۆ خەرج بکات”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









