
هەردوو عەشیرەتەکە چەکی سوک و قورسیان بەرامبەریەک هەڵگرتبوو
SNN-محەمەد مستەفا
دوای ئەوەی هەردوو عەشیرەتەکانی جاف و خۆشناو لەسەر کێشەی زەوی و زار چەکی قورس و سوکیان دژ بە یەک هەڵگرت، ئەمڕۆ رایانگەیاند کێشەکەیان چارەسەربووە.
ئەو دوو عەشیرەتە لە راگەیەندراوێکی هاوبەشیاندا باس لەوەدەکەن کە کۆتایی بە کێشەی نێوانیان هاتووە و بەڵێنیان داوە: “وەک برای یەکتری بە گیانی برایەتی و تەبایی لە ئیدارەی راپەڕین پێکەوە بژین”.
لەبارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، باس لەوە دەکەن: لە کاتی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیەکانی دوو رۆژی رابردوو کە خەریک بووە بەرەو کارەسات بڕوات دەزگا ئەمنیەکانی ئیدارەی راپەڕین کەمتەرخەم بوون لە چارەسەرکردنی کێشەکە”.
دەشڵێن: دوای ئاڵۆزبوونی دۆخەکە بە نێوەندگیری بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری ئێستای ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لە کۆیە لیوا (حەیدەر حاجی تانی) کێشەکەیان چارەسەر کراوە .
کێشەی نێوان ئەو دوو عەشیرەتە لەسەر موڵکداری ریزە دوکانێک بوو لە دەربەندی ڕانیە.

وێنەی ریزە دووکانەکە، محەمەد مستەفا
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









