وەزارەتی پلاندانانی عێراق: بۆ مووچەی چەند مانگی داهاتوو پێویستمان بە قەرزە

پارەی عێراقی
SNN
بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای وەرگرتنی قەرزی دەرەکی، وەزارەتی پلاندانانی عێراق میزانیەی ئەمساڵی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەوانە کرد، ئامادەکارییەکانیش تەواو بوون بۆ تەواوکردنی بەدجەی ساڵی 2021.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق مەرامێتی زوو میزانیەکە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت، چونکە بۆ پڕکردنەوەی مووچەی چەند مانگی داهاتوو حکومەت پێویستی بە قەرزی دەرەکیی هەیە.
ماهیر حەماد بریکاری وەزارەتی پلاندانان دەڵێت: “لە میزانیەی ئەمساڵدا 80 ترلیۆن دینار کورتهێنان هەیە و کۆی پارەی ناو پرۆژەیاساکەش کە پشتی پێدەبەسترێت، بڕی 146 ترلیۆن دینارە”.
وتیشی: “گرنگە زوو پرۆژەیاساکە پەسەند بکرێت تا حکومەت بتوانێت پارەی پێویست بەپێی یاسای قەرزکردنی دەرەکی و ناوخۆیی پەیدا بکات بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم چەند مانگەی ماوە”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









