یۆنان: ئەو کۆچبەرانەی مافی پەنابەرێتی نایانگرێتەوە با وڵاتەکە جێبهێڵن

ژنێکی کۆچبەر لە یۆنان
SNN
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان رایگەیاند، ئەو هۆتێلانەی کە کۆچبەرانی تێدا دەمێننەوە دادەخرێن، داواشی لەو کۆچبەرانە کرد کە مافی پەنابەرێتی نایانگرێتەوە کە “بەڕێزەوە یۆنان جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتانی خۆیان”.
نوتیس میتاراکیس وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان لەدوای سەردانێکی مەیدانی بۆ هەردوو ناوچەی کیلکیس و کاڤالا، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند: “ئەمساڵ هەموو ئەو هۆتێلانە دادەخەین کە کۆچبەران تیایدا دەمێننەوە و ژمارەیان 49 هۆتێلە”.
وتیشی: دەبێت پەلە بکرێت بە پێدانی مافی پەنابەرێتی بەو کۆچبەرانەی کە شایستەن و مافی پەنابەرێتی دەیانگرێتەوە، بۆ ئەوەی دەست بکەن بە ژیانی ئاسایی خۆیان، مافەکانیشیان هاوشێوەی مافی هاووڵاتییانی یۆنانە و هیچ خزمەتگوزارییەکی زیادەی تێدا نییە.
بەهۆی زۆری ژمارەی کۆچبەران لە یۆنان، 67 هۆتێلی گەشتیاری ئەو وڵاتە کرابوونە شوێنی مانەوەی کۆچبەران و لەو ژمارەیەش 18 هۆتێل داخراون و ئەوانی دیکە تا ئێستا بە کراوەیی ماونەتەوە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









