وێنە: بنکەیەکی تەندروستی بە گوڵی جوان و درەختی جۆراوجۆر رازێندراوەتەوە

فۆتۆ: محەمەد مستەفا
من ناوم (عومەر ئەبوبەکر)ە، تەمەنم 38 ساڵە، ماوەی 11 ساڵە کارمەندی تەندروستیم لە بنکەی تەندروستی 24 کاتژمێری مەرگە لە سنووری قەزای دووکان دەوام دەکەم و ئێستاش لێپرسراوی ئەو بنکەیەم .

پێشتر دیمەنی بنکەکە بەم شێوەیە نەبوو کەمترین سەوزایی و درەختی لێ بوو، بەڵام من ماوەی 10 ساڵە دەستم کردووە بە چاندنی درەخت و گوڵ و سەوزایی، دەیان جۆر گوڵ و داری میوەکانی قۆغ و هەنجیر و گوێز و ترێم چاندووە و بەردەوامیشم لە چاندنی درەختی زیاتر .

کاتێک کە نەخۆش یاخود خەڵکی دێنە بنکەکەمان لە سەرەتادا پیاسەیەک بەناو سروشتی سەوزایی دەوروبەری بنکەکەدا دەکەن و وێنەی یادگاری لێ دەگرن، چونکە دیمەنی سەوزایی کاریگەری هەیە لەسەر هێورکردنەوەی دۆخی نەخۆش.

جیاواز لە خزمەتکردنی بنکەکەم هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک لە دۆست و هاوڕێیانم چەندین چالاکی ژینگەیشم لە گوندی مەرگە و گوندەکانی دەوروبەری خۆمان ئەنجامداوە و هەزاران بەڕوومان چاندووە بۆ سەوزکردنی گوندەکانی بەری مەرگە .


کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









