
SNN-محەمەد مستەفا
بناری ئاسۆس کە دەکەوێتە سنووری قەزای دوکان پێکدێت لە دەیان گوند کە ناوچەیەکی گرنگی کشتوکاڵیە، جوتیارانی بناری ئاسۆسیش باس لەوە دەکەن (بەراز) زیانی گەورەی لە بەروبوومی رەز و باخی زیاتر لە 10 گوندی ناوچەکە داوە .
بەراز زۆرترین زیانی بە بەرهەمی ترێ گەیاندووە

بەراز زیانی بە ڕەز و باخی هاووڵاتییان گەیاندووە
قادر حەسەن دانیشتویەکی گوندی لۆتەری بناری ئاسۆسە بە SNN ی راگەیاند: ماوەی چەند ساڵێکە بەرازی کێوی تەنگی بە جوتیارانی ناوچەکە هەڵچنیوە و ساڵ بە دوای ساڵیش ژمارەیان زۆرتر دەبێت، بەهۆی ئەوەی کوشتنیشان قەدەغەیە و سزای لەسەرە ژمارەیەکی زۆر و بێشوماری ڕەوە بەزار بە سنووری بناری ئاسۆس بڵاوبوونەتەوە و زیانی گەورەیان بە ڕەز و باخی جوتیاران گەیاندووە .
قادر حەسەن دەشڵێت: “زۆرترین زیان بەهۆی هێرشی بەرازەوە بەر بەرهەمی ترێ کەوتووە، بە تایبەت لە گوندەکانی (کانی توو ، چنارنە، ئاوەژە ، لۆتەر، نۆڵەچکە، هەڵۆنە، مەرگە، سۆفیان و چەندین گوندی تر ) ، جگە لە ترێ زیانی زۆریشی لە بەروبوومی سەوزەی ئەو گوندانە داوە، تەنانەت ئێستا گوندنشینان ناتوانن بۆ دروستکردنی مێوژ لەناو ڕەز و باخەکانیان ترێ هەڵبخەن .
بەراز بەروبومێکی دیاریکراو ناخوات هەرچی بکوێتە بەردەمی تێکی دەدات
محەمەد ئەمین دانیشتووی گوندی ئاوەژەی بناری ئاسۆسە بە SNN ی راگەیاند: کاتێک بەراز بە ڕەوە دێنە ناو ڕەز و باخەکان تەنیا بە خواردنی بەروبومێک ناوەستن بەڵکو تا بتوانن ئەو رەز و باخە تێک دەدەن و پیسی دەکەن و بەروبومی تەماتە و خەیار و ترۆزی و ماشیان لەناو بردووە و زیانی زۆری بە گوندنشینان گەیاندووە، ڕەزی وا هەیە بەهۆی بەرازەوە بە تەواوی لەناو چووە، ساڵ لە دوای ساڵیش ژمارەیان زیاتر دەبێت .

گوندنشینەکان بەرهەم و لقی ئەو دارانە لەناودەبەن کە بەهۆی بەرازەکانەوە پیسبوون
ئەو گوندنشینە باس لەوەش دەکات: هەرچەندە کۆمەڵێک لە جوتیاران پەنایان بۆ چەند ئامێرێک بۆ ترساندنی بەرازەکان بردووە وەک (میلانۆی بەراز و هەڵکردنی رادیۆ و دانانی داهۆڵ ) بەڵام ئەمانە نەبونەتە هۆکاری چارەسەر بەردەوام هێرش دەکەنە سەر ڕەز و باخەکان ، خەڵکیش ناتوانێت بیانکوژێت بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتی کشتوکاڵ چارەسەرێک بۆ زیانی بەرازەکان بدۆزنەوە .
بەشێک لە گوندنشینانی بناری ئاسۆس پێیان وایە کە چۆڵبوونی گوندەکان تا رادەیەکی زۆر هۆکار بووە بۆ زۆربوونی رێژەی بەراز لە بناری ئاسۆس، لە بەرامبەریشدا هەندێکی تریان پێیان وایە بەهۆی ئەوەی بەراز ساڵانە زۆرترین بەچکەی دەبێت و خەڵکیش نایانکوژن بۆیە وا ژمارەیان رووی لە زیادبوون کردووە .
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









