ژماره‌ى مردن به كۆرۆنا له عێراق گه‌یشته 7657 كه‌س

نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 4 هه‌زار و 894 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، 86 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 هه‌زار و 465 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێکدا که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشکرایکردووه: ” 4 هه‌زار و 894 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون”.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌کانى چاکبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 3 هه‌زار و 465 تووشبووى کۆرۆنا چاکبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌که‌یان تێپه‌ڕاندووه”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌یاننامه‌که‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و که تێیدا هاتووه، “ 86 تووشبوو به ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێى ئاماره‌کان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له عێراق تاوه‌کو ئێستا 269 هه‌زار و 578 که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که بوون، 198 هه‌زار و 560 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه، 505 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 7 هه‌زار و 657 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا 55 هه‌زار و 597 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
18كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









