پارێزگارى ههڵهبجه وهڵامى چالاكوانانى شارهكه دهداتهوه

كۆنگرهى رۆژنامهوانى پارێزگارى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ژمارەیەك لە چالاكوانان و چین و توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجە لە بەرامبەر پشتگوێخستنی هەڵەبجە لەلایەن حكومەتەوە مۆڵەتی 72 كاتژمێریان دایە لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ وەڵامدانەوەی داواكارییەكانیان، ئەمڕۆ سێشهممه پارێزگارى ههڵهبجه لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەڵامی داواكاری ئەو چالاكوانانەی دایەوە.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە رایگهیاند: “ئەو داخوازی و داواكارییانەی كە تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجە و چالاكوانان و رۆشنبیرانی ئەم شارە ئاراستەیان كردوین و ئەمڕۆش لەگەڵیان دانیشتین، هەمان ئەو داواكاری و داخوازیانەی ئێمەن كە لە حكومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانمان كردووە و بەردەوامیش دەیكەین، بۆیە هەردوولامان گەیشتینە ئەو بڕیارەی كە داواكارییەكان یەك بخەین و بە سێ پاكێج ئاراستەی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستانى بكەین”.
وتیشى: “ئەم شارە قوربانی زۆری داوە، دەبوو حكومەتی هەرێم زۆر خزمەتی كەسوكاری شەهیدانی بكردایە، بۆیە ئەمڕۆ هەموو لایەكمان هاوڕابووین كە رۆژی 22ى ئهیلول، كە هاوكاته لەگەڵ یادكردنهوهى بڕیارى ژمارە 11ی پەرلەمانی كوردستان كە تایبەتە بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە لە 22ى ئهیلولى 1999، لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان ئەنجامبدەین، سێ یاداشت ئاراستەی هەریەكە لە حكومەتی عێراق بكەین كە تایبەتن بە رێكارەكانی ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ، یاداشتێكیش ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكەین بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان، هاوكات یاداشتێكیش ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین لەبارەی كردنەوەی بازارچەی مەرزی سازان لەنێوان هەرێم و ئێران”.
وتەكانی پارێزگاری هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە دوو رۆژ پێش ئێستا ژمارەیەك لە چالاكوانان و چین و توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجە لە بەردەم مۆنۆمێنتی هەڵەبجە گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا، داوای جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و كۆتایی هێنان بە پەراوێزخستنی هەڵەبجەیان كرد لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ ئەو مەبەستەش مۆڵەتی 72 كاتژمێریان دایە لایەنە پەیوەندیدارەكانى ئهو پارێزگایه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
3كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









