وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکرد

وەزارەتی-خوێدنی-باڵا
ئەمڕۆ چوارشەمە رێکەوتی (6ی ئایار) ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر سەرۆکى ئەنجومەن، ئامادەبونی بریکارى وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆکانى کوردستان، کۆبونەوەی ژمارە (6)ی ساڵی (2020)ی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبونەوەکەدا پرسی خوێندنی ئەلکترۆنی (پاڵپشتیکار) و دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئاسایی نێوکامپەس تاوتوێ کرا، بۆ ئەمەش د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تیشکی خستە سەر دوا گۆڕانکارییەکانى ڕەوشی تەندروستی و بارۆدۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، لەم سۆنگەیەشەوە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەختی کردەوە کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران هەرچی زوە هەمو هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی پرسی دواکەوتنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران.
دوای تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی پرسی خوێندنی ئەلکترۆنی (پاڵپشتیکار) و دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئاسایی نێوکامپەس، ئەنجومەنى وەزارەت ئەم بڕیارانەی خوارەوەى دەرکرد:
ئەگەر بارودۆخی تەندروستی بەم شێوەی ئێستا ڕو لەباش بون بێت، ئەوا پرۆسەی خوێندنی نێوکامپەس لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی تری خوێندنی باڵا لە (30ی ئایار) دەست پێ دەکاتەوە.
خوێندنی ئەلکترۆنی (پاڵپشتیکار) لە ئێستادا بەردەوام دەبێت تاکو دەستپێکردنەوەی خوێندنی نێوکامپەس، و لەدوای ئەوەش پاڵپشت بە خاڵی (9) لە بڕگەی سێیەمی ماددەی هەژدەیەم لە یاسای ژمارە (10)ی ساڵی (2008)، خوێندنی ئەلیکترۆنی هاوشانی خوێندنی ئاسایی نێوکامپەس پەیڕەودەکرێت هاوشێوەی زانکۆ جیهانییەکان و بەمەبەستی دانەبڕانی خوێندکاران و قوتابیان لە سیستمە ستانداردە جیهانییەکان و تەکنەلۆجیای سەردەم.
ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ساڵنامەی زانکۆیی بۆ تەواوکردنی پرۆگرامی ساڵی خوێندنی (2019-2020) ڕێکخستەوە، هەروەها لە چوارچێوەی سەربەخۆیی کارگێڕێ، زانکۆکان دەسەڵاتیان پێدرا بۆ گونجاندنی ساڵنامەکە لەگەڵ سیستمی خوێندن و تایبەتمەندێتی زانکۆکان.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو توانا سنوردارەی زانکۆ حکومییەکان، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گفتوگۆی لەبارەی پلانی وەرگرتنی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) کرد، هەروەها کۆبونەوەکە بە ووردی تیشکی خستە سەر ئەو ئاڵنگاری و کێشەو گرفتانەی کە دێنە ڕێی زانکۆکان لە خوێندنی ساڵی داهاتودا وەک کەمی هۆڵ و تاقیگە و بەشی ناوخۆیی و توانا ماددی مرۆییەکان و هەروەها لەمپەرەکانی بەردەم سەربەخۆیی دارایی زانکۆکان، بۆ ئەم مەبەستەش کۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەرخان کرد بۆ پێداچونەوە بە پلانی پێشکەشکراو لەلایەن زانکۆکان و گونجاندنی لەگەڵ ئەو بارودۆخەی هاتۆتە پێشەوە، لە پێناو ڕەخساندنی زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی (12)ی ئامادەیی، بۆ ئەمەش ئەنجومەنی وەزارەت جەختی کردەوە کە بەوپەڕی تواناوە وەزارەتمان بەشێک دەبێت لە چارەسەری ئەم پرسە.
سەرجەم بڕیارەکانى کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزارەت سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیش دەگرێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
15كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
17كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









