بەشێک لە کوردەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانی لە کابینەکەی کازمی ناکەن

مستەفا کازمی
بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەبەر کۆمەڵێک ھۆکار پشتیووانی تێپەڕاندنی کابینە حکومیەکەی موستەفا کازمی ناکەین.
یەکەم: ئەم کابینەیە و سەرۆکەکەی بە فەرمی ھیچ گەرەنتییەكی نەداوە کە کێشەی بودجە و مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە و فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێم چارەسەر دەکات و ھیچیتر مافە داراییەکانی ھەرێم و خەڵکەکەی ناکاتە بەشێك لە ململانێی سیاسی لە نێوان ھەولێر و بەغداد.
دووەم: بۆ جارێکیتر، کێشەی کەرکوك و تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان و بنەماکانی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە نێوان ھەرێم و حکومەتی ئیتیحادی، کرایەوە قوربانی پشکی وەزاری لە حکومەتی تازە.
سێھەم: ستافی سەرۆک وەزیری راسپێدراو تەنیا بۆ پێدانی پۆستی وەزاری گفتوگۆی لەگەڵ پارتی و یەکێتی کردوە، کەئەوە کاری لە پێشینەی ئێمە نیە، ئێمە خاوەنی دیدی سیاسیی نیشتیمانی جیاوازی خۆمانین. پارتی و یەکێتیش وەك خوی ھەمیشەیی بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستانیان کردووە بە قوربانی بەرژەوەندییە حیزبییە بچوکەکان.
بۆیە ئێمە رایدەگەیەنین کە لە ھەر ئەنجام و لێکەوتەیەك لە رێگەی تێپەڕاندنی ئەم حکومەتەوە، کە کاریگەری خراپ بکاتە سەر ئایندەی ھەرێم و ژیانی خەڵکەکەی، بەرپرسیار نین و بەرپرسیاری لێکەوتەی ئەوتۆ دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەس و لایەنانەی کە پشتیوانیی تێپەراندن و پێکێهێنانی ئەم کابینەیان دەکەن:
ناوەکان:
١. غالب محمد عەلی
٢. هۆشیار عەبدوڵا
٣. سەرکەوت شەمسەدین
٤. کاوە محەمەد
٥. سروە ونس عمر
٦.رابون مەعروف
٧.یسری رجب کمر
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









