“كازمى ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌شێك له هێزه نوێیه‌كانى هه‌رێم هاوپه‌یمانیه‌تى پێكبهێنێت”

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌رى هه‌یه مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ به‌شێك له هێزه‌كانى هه‌رێم هاوپه‌یمانیه‌تى پێكبهێنێت، ده‌شڵێت: “كازمى ده‌یه‌وێت هه‌رێم له قاڵب بدات”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان و بڕیاره سه‌ردانى هه‌ردوو شارى سلێمانى و هه‌ولێر بكات، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له میدیاكان بڵاوبوونه‌ته‌وه، “به‌شێك له‌و پرسانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌كانیدا باسیان ده‌كات بابه‌تى قسه‌كردنه له‌سه‌ر داهاتى خاڵه سنوورییه‌كان و نه‌وت و بودجه و بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان”، ئاماژه‌یه‌كیش هه‌یه كه له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كانیدا، “گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه بكات چاوه‌ڕێده‌كرێت بچنه ناو ئه‌و لیسته چاوه‌ڕوانكراوه‌ى كه ده‌یه‌وێت بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنى حوزه‌یرانى 2021 پێكیبهێنێت”.
بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ندامى خولى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى سه‌وز له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا له‌باره‌ى جوڵه‌كانى مسته‌فا كازمى ده‌ڵێت: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌ى مووچه و بودجه هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان، ده‌توانین بڵێین كورد دژى جوڵه‌كانى كازمى نییه، ئه‌مریكاش ده‌یه‌وێت كێشه‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ببن، له‌به‌ر ئه‌وه کازمی لەگەڵ مانەوەی دەستەڵاتی هەرێم نییە بەمشێوه‌یه، بەڵکو دەیەوێت هەرێم لە مەسەلەی نەوت و گومرگ و خاڵە سنووریەکاندا لە قاڵب بدات، ناکۆکی نێو حزبەکانی هەرێمیش لە قازانجی کازمیە له‌م بابه‌ته‌دا”.
له‌باره‌ى ئه‌و لیسته چاوه‌ڕوانكراوه‌ى كه باسى لێوه‌ده‌كرێت و ئه‌و ئه‌گه‌ره ى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێك له هێزه نوێیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندى پێوه‌بكه‌ن بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “هەندێک لێدوان و جوڵە دەبینرێت، هەستدەکرێت له هێزە تازەکان، تەنانەت کەسایەتی نێو هێزە تەقلیدیەکانی وەکو پارتی و یەکێتیش، لەوانەیە هەندێکیان چاویان لەسەر جوڵەی کازمی بێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه كازمى له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه هاوپه‌یمانیه‌تى پێكبهێنێت”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تا چه‌ند دۆخى هه‌رێم له‌ئێستادا له قازانجى كازمییه؟ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات :”هەستدەکرێت جەماوەرێکی زۆر لەهەرێم لە گەڵ ئاراستەی کازمیدان”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









