ئەو هۆکارانە چین کە دووبارە بەهای نەوتی لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزاندەوە

بۆری نەوت
SNN
رۆژی سێشەممەی رابردوو بەهای نەوت نزمترین ئاستی بەخۆیەوە بینی لە مانگی حوزەیرانەوە بەمجۆرەی ئێستا بەهاکەی دانەبەزیوە، توێژەرانی ئابووری رۆژی سێشەممە بە سێشەممەی ڕەشی نەوت دادەنێن بەهۆی دابەزینێکی بەرچاوی بەهاکەیەوە.
رۆژی سێشەممە بە ڕێژەی %7 نەوت بەهاکەی خۆی لە دەستداو دابەزی بۆ 40 دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر بەرمیلێک، چاودێری بواری ئابووری ئەم دابەزینی نرخە وا لێک دەدەنەوە، بەهۆی ئەوەی دووبارە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک سەری هەڵداوەتەوە بەتایبەت هیندستان بەریتانیا و ئیسپانیا، ئەمەش وایکردووە کە راستەوخۆ خواست لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا کەمبێتەوە.
هەروەها هۆکارێکی دیکەی دابەزینەوەی بەهای نەوت دەگێرێتەوە بۆ ئەوەی کە وڵاتی چین زیاتر لە 90 ملیۆن بەرمیل نەوتی عەمبارکراوی لە کەشتییەکانیدا هەیەو بەکاری نەهێناوە، ئەمەش وایکردووە کە خواستی ئەو وڵاتە لەسەر کڕی نەوت کەمبێتەوە، بۆیە هەر جوڵەیەکی چین لە کڕین یاخود عەمبارکردن یاخود فرۆشتنی نەوت کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەهای نەوتی جیهانی دەبێت، چونکە وڵاتی چین یەکێکە لە سەرەکیترین وڵاتە پیشەسازیی و بەکاربەرەکانی نەوت جیهان.
لەلایەکی دیکەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر بەهای نەوت، چونکە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە هەر شار و وڵاتێکدا دەبێتە هۆی پەکخستنی کارگەکان و نەمانی خواست لەسەر نەوتی ڕەش و ئەو شتناکەی کە لێی بەرهەم دێت، لەگەڵ دۆزینەوەی ڤاکسینێکی کاریگەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەنگە بە شێوەیەکی خێرا بەهاکەی بگەڕێتەوە بۆ سەرو 50 دۆلار.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









