
محەمەد مستەفا-SNN
لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە بە نەشتەرگەری تۆپەڵێکی گەورەی موو لە گەدەی کوڕێکی تەمەن 11 ساڵان دەردەهێنرێت .
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لە دوو رۆژی رابردوو لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە، نەشتەرگەری بۆ کوڕێکی تەمەن 11 ساڵان کراوە کە ئەو کوڕە خوی گرتبوو بە خواردنی مووی قژی و بەو هۆیەوە توشی کێشەی تەندروستی ببوویەوە .
وتیشی: “تۆپەڵ بوونی ئەو مووە زۆرە لەناو گەدەی ئەو کوڕەی توشی کێشەی کەمخوێنی و دابەزاندنی کێشی کردبوو ، هاوکات لە وێنەی تیشکی CT SCAN دا بوونی حاڵەتەکە پشتراست کراوەتەوە .
باسی لەوەشکرد : لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گەدە و دوانزەگرێوە نەشتەرگەری سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا و توانرا تۆپەڵە مووەکە لە ناو گەدەی دەربهێنرێت .
تەها محەمەد رونیشیکردەوە: لە ئێستادا باری تەندروستی ئەو کوڕە تەمەن 11 ساڵانە جێگیرە و کێشەی تەندروستی نەماوە .
خواردنی قژ پەیوەندیدارە بە نەخۆشییەکی دەروونییەوە کە پێی دەوترێت “trichophagia”، دەروونناسان رایانگەیاندووە، نەخۆشی تووشبووی ئەم حاڵەتە بەهۆی فشاری دەروونییەوە دۆخی بەرەو خراپتر دەچێت و هەست بە ناچاری دەکات کە قژی دەربهێنێت و بیخوات.


نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









