لیژنە‌یە‌ك بۆ یە‌كلاكردنە‌وە‌ی فرە‌مووچە‌یی نایاسایی پێكهێنرا

0
1921

SNN- بڕیار محەمەد
سكرتێری رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت “قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری دە‌ستیپێكردووە و لە دوایین كۆبوونەوەشدا بڕیادرا بە پێكهێنانی لیژنە‌یە‌ك بۆ بە‌ردە‌وامیدان بە‌ پاككردنە‌وە‌ی لیستی مووچە‌خۆران و یە‌كلا‌كردنە‌وە‌ی فرە‌مووچە‌ی نایاسایی پشتبە‌ستوو بە‌ یاسایی چاكسازی.

سەمیر هەورامی سكرتێری رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNN ی راگەیاند “رۆژی دووشە‌ممەی رابردوو قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی یە‌كە‌م كۆبوونە‌وە‌ی قۆناغی دووەمی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری كرد، لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، كە‌ وە‌زیری دارایی و ئابووری ئامادە‌ی بوو، گفتوگۆ لە‌بارە‌ی دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی جێبە‌جێكردنی قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری كرا بە ‌ئاڕاستە‌‌ی بە‌رجە‌ستە‌كردنی حكومە‌تی ئە‌لیكترۆنی بە‌ سوود وە‌رگرتن لە ‌تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری لە ‌بە‌ڕێوە‌‌بردنی دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت و فراونكردنی پرۆگرامە‌كە‌ تا بوارە‌كانی تریش بگرێتە‌وە‌ و ببێتە‌ یارمە‌تیدە‌رێكی سە‌رە‌كی بۆ جێبە‌جێكردنی چاكسازی و بە ‌ئە‌لیكترۆنیكردنی دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت و ھێنانە‌ كایە‌ی شێوازێكی نوێی خزمە‌ت و حوكمڕانی دروست.”

وتیشی: “لە كۆبوونە‌وە‌كەدا بڕیاردرا لیژنە‌یە‌ك پێكبهێنرێت بۆ بە‌ردە‌وامیدان بە‌ پاككردنە‌وە‌ی لیستی مووچە‌خۆران و یە‌كلا‌كردنە‌وە‌ی فرە‌مووچە‌ی نایاسایی پشتبە‌ستوو بە‌ یاسایی چاكسازی”.

بەوتەی هەورامی، فە‌رمانگە‌ی ھە‌ماھە‌نگی و بە‌دواداچوون و فە‌رمانگە‌ی تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری و وە‌زارە‌تی دارایی راسپێردران بە‌م ئە‌ركە‌ ھە‌ستن.

ئەوەشی خستەڕوو  هەر لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بڕیاریدا دە‌ستبكرێت بە‌ تۆماركردنی ئە‌و مووچەخۆرە‌ شایستانە‌ی كە‌ خۆیان تۆمار نە‌كردووە‌ لە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری بە‌ڕەچاوكردنی رێكارە‌ یاساییە‌كان‌.

ئاماژەی بەوەشكرد : بڕیاردرا وە‌زارە‌تی دارایی و ئابووری ئاسانكاری بكات لە‌ پرسی تۆماركردن و دیاریكردنی فە‌رمانبە‌رانی تۆماركردن‌، بۆ ئە‌وە‌ی تەنیا ئە‌و مووچە‌خۆرانە‌ تۆمار بكرێن كە‌ یاسایین و تۆمار نە‌كراون و بڕیار لە‌ تۆماركردنیان دە‌درێت.

شایەنی باسە پاش كۆتایی هاتنی قۆناغی یە‌كە‌می بایۆمە‌تری بە‌ تۆماركردنی مووچە‌خۆرانی هە‌رێمی كوردستان‌ لە‌ سیستە‌مێكی ئە‌لیكترۆنی ناوە‌ندیدا، ئێستا لیژنە‌ی باڵا دە‌ستیكردووە بە‌ جێبە‌جێكردنی قۆناغی دووە‌می سیستمە‌كە‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this