پەرلەمانتارێکی هەدەپە: حکومەتی تورکیا پرسی کۆرۆنا لە گرتووخانەکاندا دەشارێتەوە

بەندیخانەیەکی تورکیا
SNN
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت “لە گرتووخانەکانی وڵاتەکەیدا بەشێوەیەکی بەربڵاو کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە و حکومەتیش ژمارە راستەقینەکانی تووشبووان دەشارێتەوە”.
عومەر فاروق جەرجيرلي ئوغڵو هۆکاری شاردنەوەی ژمارەی راستەقینەی تووشبووانی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە تا هیچ گیراوێک بەهۆکاری کۆرۆنا ئازاد نەکات.
ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە دەشڵێت: “لە مانگی حوزەیرانی رابردووەوە حکومەتی تورکیا ئاماری راستەقینەی تووشبوونی کۆرۆنای لە بەندیخانەکان رانەگەیاندووە”.
ئەو پەرلەمانتارە کە ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤیشە، دەڵێت: “هەفتەی رابردوو بەندکراوێک بەناوی مستەفا کاباکچی دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا لەناو زینداندا گیانیلەدەستداوە”.
لە ئێستادا دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا 90 هەزار تووشبووە و 7 هەزار مردنیشی هەیە.

عومەر فاروق جەرجيرلي ئوغڵو
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









