
دابهشكردنى نهونى سپى بهسهر هاووڵاتییاندا | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
پارێزگاری سلێمانی رایدهگهیهنێت: لە سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ شاری سلێمانی سەرەڕای رادەستكردنی داواكارییەكانمان، بەڵێنی ئەوەمان لێ وەرگرتووە كە بەمزووانە بڕی پێویستی نەوتی سپی بۆ دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا رەوانەی پارێزگای سلێمانی بكات.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “سەردانی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ شاری سلێمانی و ئەنجامدانی كۆبوونەوە و دانیشتنەكانمان لەگەڵیدا سەرجەم ئەو داواكارییانەی كە پەیوەستن بە پرۆژە و كاروباری هاووڵاتییان و پێداویستییەكانی سنوور لە زیاتر لە 20 خاڵدا ئاراستەی ناوبراومان كردووە، لەبەرامبەریشدا بەڵێنی جێبەجێكردنی زۆربەى داواكارییەكانی پێداوین”.
وتیشى: “بەدەر لە داواكارییەكانمان كە بە نووسراو ئاراستەی مستەفا كازمیمان كردووە، ئەوەشمان بۆ روونكردووهتەوە كە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ناوچەیەكی شاخاوی ساردە و زۆرترین بەفر و باران لەم سنوورە دەبارێت لە وەرزی زستاندا، بۆیە سەرۆكوەزیرانی عێراقیش بەڵێنیداوە بەمزووانە نەوتی سپی رەوانەی پارێزگای سلێمانی بكات بۆ ئەوەی دابەشیبكەین بەسەر هاووڵاتییاندا”.
بەگوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی، “بۆ ئەوەی هەموو خێزانێك بەرمیلێك نەوتی سپی پێبدرێت، پارێزگاى سلێمانى پێویستى بە بڕی 108 ملیۆن لیتر نەوت ههیه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









