
SNN
ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لەبارەی ئەپی تیک تۆک قوڵتربووەوە دوای ئەوەی دانوستانەکانی کۆمپانیای بایتدانس-چینی خاوەنی ئەپی تیک تۆک، لەگەڵ کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی شکستی هێنا.
میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن، لەدوای شکستی دانوستانەکان، و لە ئێستادا کۆمپانیا چینیەکە هەوڵدەدات لەگەڵ کۆمپانیای ئۆراکڵ رێبکەوێت بۆ ئەوەی نەکەوێتە ژێر سزای ئەمریکاوە، لە هەمان کاتیشدا حکومەتی چین رازی بکات.
لە گفتوگۆکانی نێوان بایتدانس و ئۆراکڵدا پێشنیارکراوە کە ئۆراکڵ ببێتە هاوبەشی تەکنەلۆژیای بایتدانس، لە بەرامبەریشدا داتای تیک تۆک لەلایەن ئۆراکڵەوە بەڕێوەببرێت.
دانوستانەکانی ئەو کۆمپانیا چینییە، لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ مانگی رابردوو هەڕەشەی کردووە ئەگەر ئەو خزمەتگوزاریە نەفرۆشێت ئەوا ئەپی تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغەدەکات، ئەوەش زیانێکی کوشندە بە کۆمپانیا چینیەکە دەگەیەنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ لە وتاری چەند رۆژی رابردوویدا لە کۆشکی سپی وتی: هیچ وڵاتێکی جیهان هێندەی چین زیانی بۆ ئابووری ئەمریکا نەبووە. بەڵێنەکانی رابردووشی دووبارە دوپاتکردەوە بەوەی دەرفەتی کار لە چینەوە بۆ ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









