
فلۆرنتینۆ پێرێز و مباپی
SNN Sport
هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید خۆشترین هەواڵیان پێدەگات و کیلیان مباپی ئەستێرەی لاوی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان، ئامادەیی نیشانداوە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
لە ژمارەی ئەمڕۆ دووشەممەی هەردوو رۆژنامەی ئاس و مارکا کە زۆر نزیکن لە یانەی ریاڵ مەدرید، ئاشکرای دەکەن،مباپی بە یانەی پاریس سانجێرمانی راگەیاندووە، گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی ئەو یانەیە چەند جارێک داوای لێکردبوو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو یانەکەی ئاگادارکردەوە کە دەیەوێت پاریس بەرەو مەدرید جێبهێڵێت.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، ریاڵ مەدرید چاوەڕوانی هاتنی ئەو یاریزانە دەکات بۆ یانەکەی، بڕیاریداوە بە نهێنی گفتوگۆ لەگەڵ مباپی نەکات لە پشت یانەی پاریس سانجێرمانەوە، یانەی شاهانە نایەوێت پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان تێکبدات.
مباپی گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2022 کۆتایی دێت، بە یانەکەی راگەیاندووە لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی جێدەهێڵم، کە ئەوکات ساڵێک لە گرێبەستەکەی دەمێنێت و ئەوکاتیش پاریس سانجێرمان ناچارە دەستبەرداری ببێت.
چەند ساڵێکە مباپی ئامانجی سەرەکی یانەی ریاڵ مەدریدە، لە لایەن فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانەوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی دراوە، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان رێگەی رۆشتنیان بەو یاریزانە نەداوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









