دەستپێكردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزەكان بە بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەبێت

مەرزی باشماخ له پێنجوێن | فۆتۆ: عەلی حەمە سەعید / SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵەوە هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕاگیراوە و هاوكات ماوەی مانگێکیشە هاتووچۆی نەخۆش و خوێندكاران دەستپێكردوەتەوە، بەڵام بە وتەی سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەستپێكردنەوەی هاتووچۆكردنی گەشتیاران لە دەستەڵاتی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادایە.
لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە هیچ نوسراوێكی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی دەستپێكردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ جگە لەو نوسراوە كە ڕێگە دەدرێت تەنها نەخۆش و خوێندكاران بە چەند مەرجێك هاتووچۆ بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و مەرزەكانی دیكەی هەرێم بە بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە كە راستەوخۆ وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی لیژنەكە دەكات، بۆیە هەر بە بڕیاری ئەو لیژنەیەش دەتواندرێت دەستبكرێتەوە بە هاتووچۆكردنی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و مەرزەكانی دیكەی هەرێم وئێمەش چاوەڕێی ئەوان دەكەین بۆ دەركردنی رێنمایی تایبەت بەو بابەتە.
وتەكانی سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە كاتێكدا كە ئەمڕۆ (هەڤاڵ ئیبراهیم) وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان ئەوەی بە SNN ڕاگەیاندبوو كە لە ئایندەیەكی نزیكدا و بە گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێكی نوێ هاتووچۆكردنی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەستپێدەكاتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









