
SNN
دووشەممە، یۆنان بە ھاوبەشی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دهست به مانۆرێكی سەربازی دەكەن و تێیدا تانك بەكاردەھێنرێن و بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە نزیك سنووری وشكایی توركیا بەردەوام دەبێت.
بەگوێرهی رۆژنامەی “ئیتنۆس”ی یۆنانی، ئەو مانۆره بە تانكەكانی یۆنانی ئەمەریكیی ھاوبەش لە 14 ئەیلوول لە بنكەی راھێنانی Xanthi دەستپێدەكات. بەپێی زانیارییەكان، باشترین تانكی ئەمەریكی لە جۆری ABRAMS ی پەرەپێدراو بۆ M1A2 بەشدار دەبن.
پێشتر كەنالی “ئۆبن تی ڤی”ی یۆنانی ئاماژەی بهوه دابوو، ئەو مانۆره ھاوبەشەی یۆنان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە بەشداری تانك و زرێپۆشەكان لە پێناو پاراستنی بەرزترین ئاستی ئامادەباشییە.
كەناڵەكە ئاشكرایكرد، ئەمە جاری یەكەمە ئەمەریكا لهم جۆره مانۆرهی وشكاییدا لە باكووری رۆژەھەڵاتی یۆنان بەشدار دەبێت. پێشتر مانۆری سەربازی یۆنانی بە بەشداری یەكە سەربازییهكانی فەرنسا و ئیماراتی عەرەبی ئەنجامدرابوون.
ئەو مانۆره ھاوبەشەی تانكەكانی یۆنانی و ئەمەریكی لە 8 ئەیلوولدا راگەیەندرا: لەو كاتەدا كە راپۆرتەكانی ئەنقەرە باسیان لە گواستنەوەی 40 تانكی توركی دەكرد بۆ سەر سنووری یۆنان.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









