
alexei navalny
SNN
ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووپاتی کردەوە کە رکابەرە سیاسییەکەی ڤلادیمێر پوتین (ئەلێکسی ناڤالی) بە غازی دەمار ژەهراوی کراوە، لە راپۆرتەکانی سوید و فەرەنساشدا هەمان ئاماژە دەکەن، دەڵێن ئەو غازەی دژی ناڤالی بەکارهاتووە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتی جاران.
شتیفڤ زایبێرت وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند: رێکخراوی چەکە قەغەکراوەکانی جیهان چەند سامپڵێکیان لە ناڤالییەوە بۆ هاتووەو دوای پشکنین دەرکەوتووە کە لە رێگەی غازی دەمارەوە ناڤالی ژەهراوی کراوە، شتیفڤ دەڵێت: دەبێت حکومەتی رووسیا و بەتایبەت پوتین روونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەم رووداوە بدات.
ناڤالی کە یەکێکە لە رکابەر و کاندەیدە سەرسەخت و رەخنەگرانی ڤلادیمێر پوتین، کە لە 20 حوزەیرانی رابردوودا بە فرۆکەیەک بەرەو ئەڵمانیا بەرێکەوت، لە رێگە بارودۆخی تێکدەچێت و ئەوکات دەوترێت لە رێگەی چاوە ژەهرخوارد کراوە، چەند هەفتەیەک لەسەر یەک لە دۆخی بێهۆشیدا مایەوە تا پزیشکە ئەڵمانییەکان لە بەرلین دوو هەفتە پێش ئێستا رایانگەیاند کە دۆخی ناڤالی بەرەو باشتر دەڕوات و رەنگە لە نەخۆشخانە دەرچێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









