وێنه:به به‌شداری زیاتر له 150 فێرخواز خولێكی راهێنان بۆ راهێنه‌رانی له‌شجوانی به‌ڕێوه‌چوو

خولی راهێنان بۆ راهێنه‌رانی له‌شجوانی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی عێراق له‌شاری سلێمانی دووه‌م چالاكی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له 150 به‌شداربووی كوڕ و كچ به‌شداری خولێكی راهێنانی راهێنه‌رانی له‌شجوانیان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی جۆری( C ).
به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی له‌شجوانی عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی له‌شجوانی سلێمانی خولی راهێنانی راهێنه‌ران بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی جۆری C)) له‌سه‌ر ئاستی عێراق بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌ڕێوه‌چوو.
سوركێو محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی له‌شجوانی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئێمه وه‌ك یه‌كێتیه‌كه‌مان ساڵانه خوله‌كانی خۆمان به‌پێی ریزبه‌ندی ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ بڕوانامه‌ی جۆره‌كانی(C،B،A)، له‌كۆتاییشدا هه‌ر راهێنه‌رێك سه‌ركه‌وتووبێت له‌سه‌رجه‌م بڕوانامه‌كان ده‌بێته راهێنه‌ری پڕۆفیشناڵ له‌سه‌ر ئاستی عێراق، هه‌رچه‌نده بڕیار بوو ئه‌م خوله له مانگی شوبات دا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دواكه‌وت بۆ ئه‌م مانگه”.
وتیشی:” له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتیی له‌شجوانی عێراق و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ئه‌و بڕوانامانه‌ی له كۆتاییدا راهێنه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌بنه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی جۆری C)) كه باوه‌ڕ پێكراوه”.
له‌لای خۆیه‌وه فه‌رمان نوری راهێنه‌ری به‌شداربووی خوله‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات:” سوپاس بۆ یه‌كێتیی له‌شجوانی سلێمانی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله باشترین پێوه‌ریش بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه بۆ راهێنه‌ران به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی (C،B،A)یە، بۆیه من زۆر سوودم لێ بینی، هه‌رچه‌نده من پێشتر خاوه‌نی بڕوانامه‌ی یاریهكهم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كانم بۆ زیاتر تازه كردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و گه‌یاندنی به یاریزانان به‌شداری ئه‌م خوله‌مان كرووه، بۆیه تا چه‌نده ئه‌زموونی ناو هۆڵ و پێگه‌یاندنی یاریزان و به‌شداریكردن له پاڵهوانێتیهكانت هه‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ش به‌شداریكردن له‌م جۆره خولانه گرنگ و پێویسته”.
پارێزگای سلێمانی یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق توانیویه‌تی چه‌ندین راهێنه‌ر و پاڵه‌وانی یاریه‌كه دروست بكات و یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی له ركابه‌رییه‌كی سهرسهختدایه له‌گه‌ڵ شاری به‌غدا كه به به‌هێزترین پارێزگا داده‌نرێت له یاری له‌شجوانی و له‌ش رێكیدا.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









