گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 15/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (15/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- یاری یەکەم و کۆتا تاقیکردنەوەی ریاڵ مەدرید.
- یانەی ریاڵ مەدرید بە بێ گرێبەستی نوێ لەگەڵ ئامادەنەبوونی چەند یاریزانێكی رووبەڕووی خیتافی دەبێتەوە .
- ئامادەنەبوونی ئۆدیگارد وا لە زیدان دەکات بە بێ بوونی یاریزانی نوێ کە 5 رۆژی ماوە بۆ یاریەکەی سۆسیداد یاری بکات.
- نەیمار جارێکی تر لە خولی فەرەنسا تووڕە دەبێت و رووبەڕووی رەگەزپەرەستی دەبێتەوە.

ئاس:
- مباپی، مەدرید سوودی هەیە.
- هۆکاری نزیکی مباپی لە ریاڵ مەدرید خۆشەویستی زیدانەو ژووری جلگۆڕینیش پڕە لە یاریزانی فەرەنسی.
- هەروەها یانەکە توانای بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی هەیە، ئەمەش وا لەو یاریزانە دەکات بە هێزەوە کێبڕکێی بردنەوەی تۆپی زێڕین بکات.
- یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە 120 بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی مباپی سەرف بکات.
- مانچستەرسیتی گرێبەستی 89 ملیۆن یۆرۆیی بۆ خیمینێزی بەرگریکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دابیندەکات.
- نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی لە ئاتلەتیکۆ مەدرید 120 ملیۆن یۆرۆیە.
- کومان چاوەڕوانی ئەوەیە 11 یاریزانی بەرشەلۆنە یانەکە جێبهێڵن، لە دوای ڤیدال یانەکە دەبێت یاریزان بفرۆشێت و یاریزانی بەرگری و هێرشبەری ژمارە 9 بکڕێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ئیریک گارسیا، گرێبەستی دووەم پێشکەشی ئەم یاریزانە دەکرێت لە لایەن بەرشەلۆنەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە لەم هەفتەیە گرێبەستێکی نوێ پێشکەشی ئەو یاریزانە دەکات دوای ئەوەی لەم دواییە گرێبەستێکی بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ رەتکرایەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە 15 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بەو یاریزانە نادات، مانچستەرسیتی18 ملیۆن یۆرۆی دەوێت، ئەگەر نەگەیشتن بە رێککەوتن ئەوا یاریزانەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی کۆتایی دەبێت و ئازادە پەیوەندی بە کام یانەوە بکات.
- ڤیدال بە تەواوی نزیکبووەتەوە پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە بکات.

سپۆرت:
- کارەکانی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز ئاڵۆز دەبێت.
- 1- بەرشەلۆنە نایەوێت گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە تا یاریزان نەفرۆشێت.
- 2- بریکارەکانی ئەو یاریزانە هێشتا لە شاری میلانۆی ئیتاڵیان، بە بێ ئەوەی نرخەکەی کەم بکەنەوە.
- 3- ریاڵ مەدرید و مانچستەرسیتی دەرفەتەکە دەقۆزنەوە و چاوەڕوان دەکەن لە ئەگەری ئەوەی بەرشەلۆنە شکستیهێنا لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە.
- دیپای، گریزمان و فاتی بژاردەی یانەی بەرشەلۆنەیە وەکو یاریزانی ژمارە 9.
- مباپی هەڕەشەیە بۆ هازاد ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.
- ئەمڕۆ پیانیچ لە بەرشەلۆنە پێشکەش دەکرێت و دوێنێ راهێنانی کرد.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









