
راکیتچ
کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لەسەر ئیڤان راکیتچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی، پێچەوانەی ئیدارەی بەرشەلۆنە بیردەکاتەوە و نایەوێت دەستبەرداری ئەو یاریزانەی هێڵی ناوەندی ببێت.
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو دەستبەرداری ئیڤان راکیتچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی ببێت، بەڵام کیکی سیتین لەگەڵ ئەو بیرۆکەی یانەکەی نیە.
میدیاکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویانکردووەتەوە، ئیڤان راکیتچ زۆرترین دەرفەتی یاریکردنی پێدراوە لەسەردەمی راهێنەر سیتین،ئەو راهێنەرە پێچەوانەی یانەکەی بیر دەکاتەوە، نایەوێت راکیتچ بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و ئەم راهێنەرە 12 یاری راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بووە لەم وەرزە، لە هەر 12 یارییەکە راکیتچ بەشداری کردووە ، واتە بە رێژەی لە %100 .
ئەمە لە کاتێکدایە راکیتچ گرێبەستی لە لایەن چەند یانەیەکی ئەوروپاوە بۆ هاتووە، دیارترینیان یانەی سڤییای ئیسپانیە، کە پێشتر ئەم یاریزانە یاری بۆ ئەو یانەیە کردووە و ئەگەرێکی بەهێزە لە وەرزی داهاتوو جارێکی تر درێسی ئەو یانەیە بپۆشێتەوە.
راکیتچ کرواتیەو تەمەنی 32 ساڵە، لە هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکات، بەهۆی زۆری یاریزانانی هێڵی ناوەند لە بەرشەلۆنە، ئیدارەی یانەکەی دەیەوێت دەستبەرداری ببێت و دەرفەت بە یاریزانەکانی تری ئەو هێڵە بدات.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









