لیژنەی ئاوەدانكردنەوە: 85٪ى پرۆژەكانی رێگاوبان له ههرێمى كوردستان راگیراون

كۆنگرهى رۆژنامهوانى هاوڕێ مەلا ستار، سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محهمهد
سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان رایدهگهیهنێت: 85٪ كۆی گشتی پرۆژەكانی رێگاوبان راگیراون له ههرێمى كوردستان، دهشڵێت: “ئەو 15٪ كار دەكەن ئەو بەڵێندەرانەن بە ڵێدەرایەتیان بۆ حكومەت كردووە و زۆربەشیان لەسەر بودجەی خۆیان كاردەكەن”.
هاوڕێ مەلا ستار، سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان ئهمڕۆ سێشهممه لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئێمە لە لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە ماوەكانی پێشوودا سێ لیژنەی لاوەكیمان دروستكرد بۆ ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ كاركردن لەسەر دوو سێكتەر ئەوانیش: سێكتەری رێگاوبان و سێكتەری نیشتەجێبوون بوون، لەدوای گەڕان و بەدواداچوونی لیژنەكان گەیشتینە ئەو بڕوایەی رێگاوبانەكان بەدۆخێكی زۆر خراپدا تێپەڕدەبێت بەداخەوە رۆژانە خەڵك دەبێتە قوربانی”.
وتیشی: “ئەمە جێگەی هەڵوەستە وەرگرتنە بۆ لیژنەكەمان، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوە و حكومەت 425 رۆژە لە پەرلەمان متمانەیان وەرگرتووە لەبەر رۆشنایی بەدواداچوونەكانماندا لەماوەی ئەو 425 رۆژە 425 بلۆكیان لەسەر یەك دانەناوە بۆ ئاوەدانكردنەوە لە هیچ شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان”.
هاوڕێ مەلا ستار ئهوهشى خستهڕوو: “85٪ كۆی گشتی پرۆژەكانی رێگاوبان راگیراون، ئەو 15٪ كاردەكەن ئەو بەڵێندەرانەن بە ڵێدەرایەتیان بۆ حكومەت كردووە زۆربەیان لەسەر بودجەی خۆیان كاردەكەن، رەنگە هەندێكیان لەبەر ناوبانگی خۆیان بێت كە كارەكانیان رانەگرتووە”.
به وتهى سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە، “كێشەی رێگاوبانەكان پەیوەندی بە تاك بە تاكی ئەم هەرێمەوه هەیە، ئيتر چۆن حكومەت و وەزیری ئاوەدانكردنەوە لە هاتووچۆ كردنیان ئەو هەموو گرفتەی رێگاوبانەكان نابینن”.
باسى لهوهشكرد: “لە ساڵی 2012 بڕیاردرا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە 9148 یەكەی نیشتەجێبون دروستبكات، ئێستا ئەو یەكانە تەواوبوون بۆ خەڵكی كرێنیشین و كەمدەرامەت هەریەك لەو یەكانە لەوانەیە تەنیا لە 5٪ كارەكانی مابێت بۆ ئەوەی تەواو بكرێن، ئێستا ئەو یەكانە هەمووی كەوتوون و رەنگە بۆ شتی خراپیش بەكاربهێنرێن، یەكە ئیداریەكان پاسەوانیان دەكەن بۆ پاراستنی ئەو یەكانە”.
روونیشیكردهوه: “پێشنیارمان بۆ حكومەت و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ناردووە بۆ ئەوەی بە زووترین كات هەوڵبدەن لەگەڵ كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان چارەسەرێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی ئەو بودجەیەی لەو یەكە نیشتەجێبونانە خەرجكراوە بەهەدەر نەڕوات، خەڵكی كرێنشین و كەمدەرامەتیش سوودی لێوەربگرن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








